riklam

بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌ستیپێكرده‌وه‌

کوردستان 09:22 PM - 2016-02-09
تائێستا زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه‌

تائێستا زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه‌

به‌بیانووی‌ بوونی‌ باره‌گاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا بۆردوومانی‌ ناوچه‌ سنووره‌كانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌قه‌زای ئامێدی پێی راگه‌یاندین، له‌ئێواره‌وه‌ چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌و فڕۆكانه‌ گونده‌كانی گۆڕك و بنافی و دركنی و سه‌ركه‌لیان له‌ناوچه‌ی نهیل بۆردومان كردو به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كه‌شه‌وه‌ تائێستا زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كان نه‌زانراوه‌.


PUKmedia جوتیار لاوه‌ند

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket