riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. رووداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 07:42 PM - 2016-02-09
رووداوی هاتوچۆ

رووداوی هاتوچۆ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 9-2-2016، له‌سه‌ر رێگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ- سلێمانی به‌هۆی پێكادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو دوو كه‌سی تریش برینداربوون.

موقه‌ده‌م عومه‌ر عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له‌جۆره‌كانی سه‌نی و تویۆتا كرۆنا سێ له‌سه‌ر نشینانی ناو ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداو دوو سه‌رنشینی تریشیان به‌ سه‌ختی برینداربوون.

به‌وته‌ی ناوبراو دوای رووداوه‌كه‌ برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراون.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر

 

64216922016_0012121.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket