مژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان
کوردستان 07:07 PM - 2016-02-09وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌م قۆناخه‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوو ڕوانكه‌وه چاوه‌ڕێی ڕۆڵی كارای زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان ده‌كات، له ڕوانگه‌یه‌ك كه ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییان له‌سه‌ر شانه، له ڕوانگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه حكومه‌ت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌كات ڕه‌چاوی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 9-2-2016، له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بونی د.ئیبراهیم سمۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.ڕێواس فایه‌ق بڕیارده‌ری لێژنه‌كه و د.محمد سابر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا د.یوسف گۆران كورته باسێكی له‌باره‌ی قه‌یرانی دارای هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی: ئێمه وه‌ك ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی ده‌مانه‌وێ به‌گوێگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان و ڕاوێژكردن بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته هاوبه‌شه‌كان بده‌ین تا زه‌مینه‌سازی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان گونجاو و باشتر بێت، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له زانكۆ تایبه‌ته‌كان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌ت به‌ڕاوێژ و وه‌رگرتنی ڕاو سه‌ره‌نج و پێشنیازه‌كانتان ئه‌و ڕێژه‌یه دیاری بكه‌ین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان.
هه‌ر له قسه‌كانیدا د.یوسف گۆران به‌گرنگیه‌وه باسی له ڕۆڵی زانكۆ تایبه‌ته‌كان كرد به‌تایبه‌ت بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خوێندكارانی ده‌رچوانی (12)ی ئاماده‌یی و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان به‌زانست و مه‌عریفه‌ی نوێ، وتیشی هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی حكومه‌ت بوو له زانكۆ تایبه‌ته‌كان وایكرد به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاریكارو هاوكاری زانكۆ تایبه‌ته‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێی خۆیان ڕابوه‌ستن، بۆیه ئێستاش كه قه‌یرانی دارایی ڕوی له كوردستان كردوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان ده‌كرێت كه پاڵپشتی حكومه‌ت بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه، بۆ ئه‌وه‌ش داواكارین هاوكاوی خوێندكاران بكه‌ن له داشكاندنی كرێی خوێندن، چونكه بارگرانیه‌كی زۆر كه‌وتۆته سه‌ر خوێندكاران و كه‌س و كاره‌كانیان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لێژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تیان به‌كارێكی گرنگ زانی بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربون و وه‌رگرتنی پێشنیازه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی بڕیاره‌كان، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین پێشنیازیان خسته‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن.
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌یه‌دا كه سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك له زانكۆ تایبه‌ته‌كان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای پاڕله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبون، د.محه‌مه‌د سابر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون ئاكامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ڕۆژنامه‌نوسان و میدكاران ڕاگه‌یاند و ووتی: له‌سه‌ر پێشنیازی نوسراوی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵای پاڕله‌مانی كوردستان كه له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كرابوو، ئه‌مڕۆ د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد.
وتیشی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی دارایی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داشكاندنی كرێی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كواڵیتی خوێندن له زانكۆكان نه‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوای ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكان، له ئه‌نجامدا بڕیاردرا به:
1-لێخۆشبونی كرێی خوێندن به‌ڕێژه‌ی له (10%) له په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016).
2- لێخۆشبونی كرێیی خوێندن به‌ڕێژه‌ی له (15%) له زانكۆ تایبه‌ته‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016).
بۆ ئه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وه سوپاسی سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی كرد، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندن كه قستی خوێندن هه‌روه‌ك پێشتر بریاری له‌سه‌ر دراوه كرێی خوێندنی ساڵانه به‌پێنچ قیست ده‌درێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌یه‌كه‌دا د.ئیبراهیم سمۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له پاڕله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یاند: له ئه‌نجامی گفتوگۆ و ڕاوێژكردنێك كه نزیكه‌ی (2) سه‌عاتی خایاند به‌گیانی هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌ت له قۆناغه‌دا زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كان به‌ده‌م داواكه‌مانه‌وه هاتن و پیشنیازه‌كانیان په‌سند كردین، هیواشی خواست ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆ دراوه كه‌لێنێكی دارایی خوێندكاران و كه‌س وكاریان پر بكاته‌وه.
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌یه‌دا سه‌رۆكی ژماره‌یه‌ك له زانكۆكان بۆ میدیاكاران دوان و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی پێیان بكرێ بۆ هاریكاریكردنی خوێندكاران و تێپه‌ڕاندنی دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان درێخی ناكه‌ن.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27