riklam

به‌وێنه‌.. ئه‌ردۆگان و به‌غدادی پێكی خوێنی كورد هه‌ڵده‌ده‌ن

هەمەرەنگ 06:44 PM - 2016-02-09
فێستیڤاڵی هه‌رێمی نۆرد راین-ی ئه‌ڵمانیا

فێستیڤاڵی هه‌رێمی نۆرد راین-ی ئه‌ڵمانیا

له‌فێستیڤاڵی هه‌رێمی نۆرد راین-ی ئه‌ڵمانیادا ئه‌ردۆگان و به‌غدادی پێكی خوێنی كورد هه‌ڵده‌ده‌ن.

كه‌رنه‌ڤاڵی ساڵانه‌ی هه‌رێمی نۆردڕاین ڤێستڤاڵن به‌تایبه‌تی ڕۆژی 8 ی شوباتی 2016  كه‌به‌"دووشه‌مه‌ی گوڵه‌كان"ناسراوه‌ سه‌ره‌ڕای سه‌رماو باران كه‌به‌شیكی ئه‌وڤێستیڤاڵه‌ی په‌كخست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌شاره‌كانی(دوسلدۆرف، كۆڵن، ماینز) كه‌رنه‌ڤاڵ به‌فراوانی به‌رێوه‌چوو تیایدا گه‌وره‌ترین وفراوانترین چالاكیه‌كانی ساڵ نمایشكرا كه‌تێكڕای چین وتوێژو دامه‌زراوه‌ سیاسی و كلتوری وئابوری وهونه‌ریه‌كان تیابه‌شداربوون و به‌هارمۆنیای ده‌نگ وڕه‌نگ ومۆزیك وجلوبه‌رگی كلتوری به‌درێژایی شه‌قامه‌كاندا دیمه‌نێكی سه‌رنج ڕاكێشی دروستكردبوو.

كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌مساڵ 360  هه‌زار یۆرۆ ته‌نیا بودجه‌ی دابینكردنی هێزه‌كانی ئاسایش بووه‌.. كه‌رنه‌ڤاڵی ئه‌مساڵ به‌ته‌نیا كه‌رنه‌ڤاڵی ده‌ربرینی شادی وخۆشی وگۆڕینه‌وه‌ی دیالۆگ وكلتورنه‌بوو به‌ڵكو كه‌رنه‌ڤاڵی "ته‌نز"ئامێزی كاریكاتێری وگاڵته‌كردن بوو به‌پرسه‌ سیاسیه‌كان..له‌ڤێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا چه‌ندین كاریكاتێرو په‌یكه‌ر نمایشكران..یه‌كێك له‌وپه‌یكه‌رانه‌ی كه‌توركه‌كانی توڕه‌كرد په‌یكه‌ری كاریكاتێری ئه‌ردۆگان و ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی بوو كه‌پێكی خوێنی كوردیان به‌ده‌سه‌ته‌وه‌یه‌و ده‌یخۆنه‌وه‌ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌ردۆگان وده‌وڵه‌تی تیرۆرستی ئیسلامی..ئه‌م په‌یكه‌ره‌ سه‌رنجی میدیاكانی ڕاكێشاو(سولی گوره‌ل)كونسوڵی گشتی توركیای له‌دوسلدۆرف هێنایه‌ قسه‌و داوای له‌لیژنه‌ی ئاماده‌كاریكرد كه‌ئه‌و په‌یكه‌ره‌ لابه‌رن وبه‌ئیهانه‌و سوكایه‌تی بۆتوركیای دایه‌ قه‌ڵه‌م.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی هه‌رێمه‌كه‌ دیمه‌نه‌كانی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی گواسته‌وه‌ به‌لام میدیاكانی توركیا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی..له‌كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین په‌یكه‌ری تر وه‌ك سه‌دام و جۆرج بۆش له‌یه‌ك جێگه‌ی نوستندا،كۆچی به‌كۆمه‌ڵ وكاره‌ساتی تراژیدیای خنكاندنی په‌نابه‌ران،كاریكاتێری ته‌نز ئامێزی په‌نابه‌ران وحوتێك ئه‌نگیلامێركلیان كه‌وتۆته‌ ده‌م..!!وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه‌مێركل بۆته‌ قوربانی په‌نابه‌ران وداخستنی ده‌رگای په‌نابه‌ری له‌لایه‌ن یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی و بن لادن و مه‌ترسی په‌نابه‌ران و مێركل وپۆتین وچه‌ند په‌یكه‌رێكیتر به‌شێوه‌ی كه‌ژاوه‌ تێكڕا په‌یامی سیاسی وگاڵته‌جاڕی بوو به‌سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان..له‌شاری دوسلدۆرف و كۆڵن وه‌ك په‌یامێكی په‌نابه‌ران له‌ناویاندا گه‌لانی كوردو  كوردی ئێزدی و شه‌به‌ك وعه‌ره‌ب وچه‌ركه‌س به‌جلی فۆلكلۆری كوردی وعه‌ره‌بیه‌وه‌ به‌ڕه‌نگ و به‌زمی هه‌ڵپه‌ڕكێ و ده‌هۆڵ و زوڕناوه‌ به‌شداریه‌كی گه‌رمیان كردوو سه‌رنجی ته‌ماشاكه‌رانیان ڕاده‌كێشا..له‌شاری دوسلدۆرف تیپی مۆزیكی (كوردستان)تیپی فۆلكلۆری وبوژاندنه‌وه‌ی كله‌پوری كوردی به‌شداریه‌كی گه‌رمایانكرد.

شایانی باسه‌ دوای ڕوداوه‌كانی سه‌ری ساڵ له‌كۆڵن ئه‌وناوچه‌یه‌ له‌دڵه‌ڕاوكێ وبێ ئارامی و دودڵیدا ده‌ژیان و گومانیان هه‌بوو ئه‌مساڵ بتوانن ئه‌وكه‌رنه‌ڤاڵه‌ ئه‌نجامبده‌ن هه‌ربۆیه‌ نزیكه‌ی 2 هه‌زارو 500 پۆلیس له‌هه‌موو ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ سه‌رخستنی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ گه‌یه‌ندرابونه‌ ئه‌و هه‌رێمه‌، هه‌مانكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌و پێكه‌وه‌ ژیان و تێكه‌ل بوون په‌نابه‌ران به‌شداریه‌كای باشیانكردو په‌یامی پێكه‌وه‌ ژیان و ڕێزگرتن له‌كلتوری  ئه‌ڵمانیایان گه‌یانده‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket