riklam

باخه‌كه‌ی باوكم له‌ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كانه‌

ئەدەب وهونەر 06:17 PM - 2016-02-09
.

.

كورته‌ فیلمی "باخه‌كه‌ی باوكم" له‌ نووسین و ده‌رھێنانی "شوان عه‌تووف" له‌ دوو فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.

كورته‌ فیلمی "باخه‌كه‌ی باوكم" My Fathers Garden له‌ نووسین و ده‌رھێنانی سینه‌ماكاری كورد "شوان عه‌تووف" به‌ تیشك خستنه‌سه‌ر شێعرێكی "مه‌ولانا جه‌لاله‌دین ڕۆمی" له‌ نوێترین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تیی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته‌ فیلمی "كۆتایی ته‌كساس" TEXAS ULTIMATE له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ یه‌كێكه‌ له‌و فیستیڤاڵانه‌ی جیھانی كه‌ كورته‌ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌ ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌ سینه‌ماییه‌كانی ئاكادیمیای ئۆسكار ده‌ناسێنێت.
ئه‌م فیلمه‌ كوردییه‌ ١٣ خوله‌كییه‌ له‌ درێژه‌ی به‌شدارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خۆیدا مانگی مارسی ئه‌مساڵ له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی مۆنتاژ له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "قووڵایی گۆڕه‌پان" DEPTH OF FILD له‌ ویلایه‌تی دیله‌وێر له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.

"باخه‌كه‌ی باوكم" كه‌ به‌ سپۆنسه‌ریی سه‌ره‌كیی ھۆتێل "ڕامادا" له‌ شاری سلێمانی له‌ ھه‌رێمی كوردستان سازكراوه‌ و له‌ ڕێگای كۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم" له‌ ئاستی جیھاندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌، له‌ یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی كورته‌ فیلمه‌كانی "گۆڵفی مۆھر" Muhr Gulf Short له‌ میانه‌ی دوازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دوبه‌ی نمایشكرا.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ نمایشی زیاتر له‌ ١٢٠ فیلم له‌ سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراجۆری جیھان له‌ چه‌ندین به‌شی جیاواز، له‌وانه‌: به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی "مۆھر"، به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی كورته‌ فیلمی "مۆھر"، به‌شی پێشبڕكێی "مۆھری ئیماڕات"، به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی كورته‌ فیلمه‌كانی "گۆڵفی مۆھر"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "سینه‌مای جیھان"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "شه‌وانی عه‌ڕه‌بی"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكی "سینه‌ما بۆ منداڵان" و ھه‌روه‌ھا به‌شی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی "جه‌ك جێلنھال" له‌ شاری دوبه‌ی له‌ وڵاتی ئیماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ڕه‌بی به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی كورته‌ فیلمی "باخه‌كه‌ی باوكم"

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket