riklam

نۆرنبیرگ.. كوردستانیان كوشتاری جزیره‌ ریسوا ده‌كه‌ن

تاراوگە‌‌ 05:48 PM - 2016-02-09
كوشتاری جزیره‌یان مه‌حكوم كرد

كوشتاری جزیره‌یان مه‌حكوم كرد

بۆ مه‌حكومكردنی كوشتاری جزیره‌ كوردستانیان چونه‌ به‌رده‌م كونسوڵیه‌تی گشتی توركیا .

هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نگێلامێركل بۆئه‌نقه‌ره‌ رۆژی 8ی شوباتی 2016 سه‌ڕه‌ڕای سه‌رماو بارانێكی زۆر هه‌وادارانی (په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه‌)و پلاتفۆرمی هێزه‌ دیموكراتخوازه‌كانی توركیا له‌ولاتانی ئه‌وروپاو حزبی چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیاو چه‌ندین ڕێكخراوی مه‌ده‌نی و كوردستانیان له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی گشتی توركیا له‌شاری نۆربێرگی ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌و ناڕه‌زایی ونیگه‌رانی وتوڕه‌ییان به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاكپارتی ده‌ربڕی.

له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین دروشمی په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه‌و وێنه‌ی عه‌بدوڵائۆچالان)به‌رزكرابوه‌وه‌و به‌زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی وتوركی وكوردی سۆرانی وتاری تیاخوێندرایه‌وه‌..له‌میانه‌ی وتاره‌كاندا به‌شداربوان ڕه‌خنه‌یان له‌سیاسه‌تی توركیاو ئه‌ڵمانیاو ئه‌نگیلامیركل گرت و ڕونیانكرده‌وه‌ ئه‌ڵمانیا وه‌ك قه‌ڵایه‌كی دیموكراسی ومافه‌كانی مرۆڤ له‌ئاستی كوشتاری خه‌ڵكی سڤیلی كوردا بێده‌نگه‌و سه‌ردانه‌كه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ دوقۆڵیه‌كان وه‌سفكرا بۆتوركیاو ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌گرت كه‌باس له‌پێشلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ وقه‌ڵاچۆكردنی گه‌لی كورد ناكرێ وئه‌وپرسانه‌ ده‌كرێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی نێوانیان.

له‌په‌یامه‌كه‌یاندا داوایان له‌حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاو یه‌كێتی ئه‌وروپاكرد كه‌فشاربخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ردۆگان وئاكپارتی تاكۆتایی به‌سیاسه‌تی كوردكوشتن وسوتاندنی كوردستان بێنێ..شه‌قامی ئه‌ڵمانیاشیان له‌ڕه‌وشی خراپی ناوچه‌ی جزیره‌و ئه‌وقه‌سابخانه‌یه‌ ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ڕژیمه‌كه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر به‌كورد دایناوه‌..خۆپیشانده‌ران كه‌له‌لایه‌ن پۆلیسێكی زۆره‌وه‌ پارێزگاریان لێده‌كرا به‌چه‌ندین وێنه‌ی شه‌هیدو دروشمی ناڕه‌زایی هاواریان ده‌كرد ئازادی بۆگه‌لی كورد بروخێ رژێمی دیكتاتۆری فاشستی توركیا،كوردستان به‌جێبێڵن.

خۆپیشانده‌ران ده‌نگی توڕه‌یی خه‌ڵكی كوردستانیان گه‌یانده‌ كونسوڵیه‌تی گشتی توركیا..شایانی باسه‌ ماوه‌ی 3 رۆژه‌ له‌شاری نۆرنبێرگ به‌رده‌وام له‌دژی توركیا خۆپیشاندانه‌و بڕیاریشه‌ كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆش له‌به‌رده‌م وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نۆربێرگدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌توركیا به‌رده‌وامی هه‌بێت.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا








ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket