riklam

میسی دوورده‌كه‌وێته‌وه‌

وەرزش‌‌ 05:31 PM - 2016-02-09
.

.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ره‌سمی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی لیۆنێل میسی راگه‌یاند ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه‌.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌پێگه‌ی ره‌سمی خۆی ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ میسی به‌هۆی نه‌خۆشی و بوونی كێشه‌یه‌ك له‌گورچیله‌یدا پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بچوك ده‌بێت و ئه‌مرۆش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ ئه‌نجامده‌دات، راسته‌وخۆش دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌جێده‌هێڵێت.

میسی به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌ ناتوانێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالانسیا یاریی بكات كه‌ سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌میانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شا ده‌بێت هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو میسی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌كات، میسی له‌م وه‌رزه‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ ماوه‌یه‌ك له‌یاریگاكان دووركه‌وته‌وه‌و له‌خولی یانه‌كانی ئیسپانیاش 12 گۆڵی تۆماركردووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket