riklam

د.نه‌جمه‌دین: ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هاوكاربن

کوردستان 04:51 PM - 2016-02-09
سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی كرد

سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی كرد

دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 9-2-2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوبراوی كرد .

 له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك تاوتوێكرا وێڕای باسكردنی ئه‌و ڕێووشوێنانه‌ی پێویسته‌ بگیرێنه‌به‌ر بۆ تۆكمه‌كردنی ئاسایشی شاره‌كه‌ و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان .

 هه‌روه‌ها ئاماده‌بوان نوێترین پێشهاته‌كانی به‌ره‌كانی جه‌نگی دژبه‌ تیرۆرستانی داعشیان باس كرد به‌ تایبه‌تی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌ره‌ی ره‌مادی .
 
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌خێرهاتنی عه‌مید بورهان ته‌یب كرا به‌بۆنه‌ی بوونی به‌ ئه‌ندام له‌و لیژنه‌یه‌دا، پارێزگاری كه‌ركوك داوای كرد له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام بن له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌موو دیارده‌ نایاساییه‌كان و كار كردن بۆ دانانی سنوورێك بۆیان به‌پێی یاسا و كاركردن له‌ پێناو سه‌قامگیر كردنی ئارامی بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگای كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket