riklam

پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق هیندستان دوپاتكرایه‌وه‌

عیراق 04:36 PM - 2016-02-09
 پێشوازی له‌ باڵیۆزی هیند له‌ عیراق كرد

پێشوازی له‌ باڵیۆزی هیند له‌ عیراق كرد

 فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق گرنگی پته‌وكردنی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگی نێوان عیراق و هیندی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دوپاتكرده‌وه‌ به‌وپێی ئه‌و وڵاته‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ دیموكراسییه‌ پێشكه‌وتو و شارستانییه‌كان.

ئه‌مڕۆ 9-2-2016، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ فه‌خری ئال عیسا باڵیۆزی نوێی عیراق له‌ هیند دوپاتیكرده‌وه‌ پێویسته‌ رێككه‌وتنه‌ ئیمزاكراوه‌كانی نێوان عیراق و هیند كارا بكرێنه‌وه‌ و سود له‌ شاره‌زایی و توانای هیند وه‌ربگیرێت له‌ بواره‌كانی پیشه‌سازیی، كشتوكاڵ، زانستی ، ته‌ندروستی و بواره‌كانی تری جێ بایه‌خی هاوبه‌شی هه‌ردوولا.

باڵیۆز ئال عیساش كه‌ هاتبو مۆڵه‌ت له‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت بۆ ده‌ستبه‌كاربون له‌ پۆستی نوێ، گرنگی رۆڵی سه‌رۆك مه‌عسومی خسته‌ڕوو  بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی نێوان عیراق و وڵاتانی تری جهان، ئاماده‌یی خۆیشی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ كاركردن له‌گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆست به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی هاریكاریی له‌ بواره‌كانی خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی و په‌ترۆڵ.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket