riklam

كوالا باشتر بناسه‌

هەمەرەنگ 04:21 PM - 2016-02-09
رۆژانه‌ نزیكه‌ی 20 سه‌عات ده‌خه‌وێت

رۆژانه‌ نزیكه‌ی 20 سه‌عات ده‌خه‌وێت

كوالا یه‌كێكه‌ له‌زینده‌وه‌ره‌ مه‌مكداره‌كان و له‌شێوه‌ی ورچی بچوكدایه‌و شه‌وگه‌ڕه‌ واته‌ زیاتر شه‌وانه‌ چالاكه‌و زیاتر له‌ئوسترالیا ده‌ژی.


+ رۆژانه‌ نزیكه‌ی 20 سه‌عات ده‌خه‌وێت.
+ ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ مه‌له‌وانێكی زۆر لێهاتوو و نایابه‌.
+ له‌ڕۆژانی گه‌رمدا باوه‌ش ده‌كات به‌ دره‌خته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی فێنك بێته‌وه‌.
+ مێیینه‌كانی ئه‌م زینده‌ره‌وه‌ له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ریدا ده‌كرێت ره‌فتای هاوڕه‌گه‌زبازی ئه‌نجامبده‌ن.
+ په‌نجه‌مۆری ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ هاوشێوه‌ی هی مرۆڤ، تایبه‌ته‌.
+ بێچووی هه‌ریه‌ك له‌ فیل، پاندا، كوالا، ماینی ده‌ریا، پیسایی دایكیان ده‌خۆن.
+ كوالاكانی ئوسترالیا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی دیاریكراوه‌وه‌ مه‌ترسی قڕبونیان له‌سه‌ره‌.
+ چارلز داروین پێیوابوو به‌شی كۆتایی ریخۆڵه‌ كوێره‌ ره‌نگه‌ بۆ هه‌رسكردنی گه‌ڵا به‌كارهێنرابێت. كوالاو ئه‌سپ ئه‌م بیردۆزه‌ی داروین جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ چونكه‌ زیاده‌كه‌ی ریخۆڵه‌كوێره‌یان ئه‌م كاره‌ ده‌كات.
+ كێشی مێشكی ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ ته‌نها له‌سه‌دا 0.2ی كۆی كێشی له‌شی پێك ده‌هێنێت.
+ ژماره‌ی حوشتر له‌ ئوسترالیا له‌ 10 ئه‌وه‌نده‌ی كوالاكان، زیاتره‌.
+ ته‌مه‌نی كوالا له‌ده‌شت و ده‌ردا ده‌كرێ بگاته‌ 13 تا 18 ساڵ. به‌ڵام به‌گشتی مێینییه‌كانیان زیاتر ده‌ژین له‌نێره‌كان چونكه‌ ژیانی نێرینه‌كان مه‌ترسیدارتره‌.
+ ماوه‌یه‌كی زۆر وا باو بوو كه‌ كوالا جۆرێكه‌ له‌ ورچ به‌ڵام بێگومان وانیه‌.


له‌ئینگلیزییه‌وه‌/ والی عه‌لی


PUKmedia سه‌رچاوه‌ /  wikipedia.org

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket