با خۆشه‌ویستیی نیشتمان له‌سه‌رووی هه‌موو شته‌كانی تره‌وه بێت
بیروڕا 01:31 PM - 2016-02-09.
د.وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د*
وه‌ك هه‌موومان ئاگادارین‌و رۆژانه گوێمان له‌باسوخواسی خه‌ڵك‌و ره‌خنه‌و گله‌ییه‌كانه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. زۆرجار ئه‌م گله‌ییه له‌خه‌ڵكی ئۆپۆزسێون ده‌كرێت كه بۆچی هه‌موو شتێك له‌وڵات‌و حوكمڕانیی به‌ڕه‌ش‌و ناته‌واوو ناڕاست ده‌بینن‌و شته جوانه‌كان نابینن. یاخود زۆرجار كه‌سانێك یان ئه‌ندامانی حزبێك كه حزبه‌كه‌یان پشكی باش‌و زۆری له‌پۆست‌و پله‌و پایه به‌رنه‌كه‌وتبێت، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌یه كه بێباكن له‌ڕووخان، یاخود شكستی ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ته.
هه‌ندێك جار كه‌سان‌و كادرانی حزبی ده‌سه‌ڵاتداریش دوای ئه‌وه‌ی كه‌خۆیان له‌پۆستێك یاخود به‌رپرسیاره‌تییه‌ك نامێنن، یاخود لاده‌برێن یان ده‌گۆڕدرێن، به‌شێوه‌یه‌كی وا خراپ باسی ئه‌دائی حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ساده گوێی لێیان بێت، له‌ناخه‌وه ده‌ڕووخێت‌و واقییان وڕده‌مێنێ كه كه‌سێك تادوێنی خۆی له‌ده‌سه‌ڵات‌و پۆست‌و پله‌وپایه‌دا بووبێت، ئه‌مڕۆ چۆن وا گۆڕاوه‌و به‌خراپ باسی ئه‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كات‌و هیوای بێهێزبوون تاڕاده‌ی رووخان‌و نه‌مانی بۆده‌خوازن؟ چونكه به‌هیچ جۆرێك وڵات‌و خاك‌و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا ناخرێته دوو تای ته‌رازووه‌وه‌و هاوسه‌نگ نین، ده‌سه‌ڵاته‌كان دێن‌و ده‌ڕۆن، حكومه‌ته‌كان‌و كه‌سه فه‌رمانڕه‌واكان دێن‌و ده‌ڕۆن‌و ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام خاك‌و وڵات‌و نه‌ته‌وه ناڕۆن‌و ناگۆڕدرێن.
هه‌ڤاڵێك بۆی باسكردم له‌كاتی شه‌ڕی ئێران‌و عیراقدا فڕۆكه‌وانێكی ئێرانی فڕۆكه‌كه‌ی له‌ئاسمانی عیراق ده‌پێكرێ‌و فڕۆكه‌كه‌ی ده‌سوتێ، خۆشی له‌ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستی رژێمی عیراق‌و له‌ناوچه‌یه‌كی ئازادكراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌په‌ڕه‌شووت خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر زه‌وی. كاتێك هه‌ڤاڵ مام جه‌لال پێی ده‌زانێ، داوا ده‌كات كه ئه‌و فڕۆكه‌وانه ئێرانییه بگه‌یه‌نرێته باره‌گای سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی. هه‌ڤاڵانی بێشمه‌رگه‌ش واده‌كه‌ن، دوای ماوه‌یه‌ك چاودێریكردنی فڕۆكه‌وانه ئێرانییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌وه، كه سه‌یری ده‌كه‌ن فڕۆكه‌وانه‌كه هیچ نوێژ ناكات‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستكه‌وێت حه‌زی له‌مه‌یه‌و هیچ سڵیشی لێ ناكاته‌وه، كه باسی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی ئێرانیش ده‌كات، واپێده‌چێت هیچ خۆشی نه‌وێن‌و پاڵپشتییان لێ نه‌كات، ئه‌و هه‌ڤالڵانه به‌لایانه‌وه سه‌یر ده‌بێت كه چۆن فڕۆكه‌وانێكی ئێرانی به‌رگریی له‌كۆماری ئیسلامی‌و ده‌وڵه‌تی ئێران‌و گه‌ل‌و خاكی ئێران ده‌كات، كه‌چی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌خۆش ناوێت‌و قه‌ناعه‌تیشی پێی نییه. چۆن ئه‌مه یه‌كده‌گرێته‌وه‌و به‌لایانه‌وه شتێكی نامۆ ده‌بێت كه‌سێك ئاوا ژیانی خۆی بخاته مه‌ترسییه‌وه بۆ به‌رگریكردن‌و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر حكومه‌تێك كه هیچ پێشی دڵخوش نییه؟! بۆیه ئه‌و هه‌ڤاڵه پێشمه‌رگه‌یه له‌فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌پرسێ كه مادام ئه‌وه‌نده دۆست نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌و په‌یڕه‌ویی سیستمه‌كه‌ش ناكات‌و نوێژیش ناكات، چۆن‌و بۆچی وا ژیانی خۆی خستۆته مه‌ترسییه‌وه‌و شه‌ڕ بۆ ئه‌و حكومه‌ته ده‌كات؟ ئه‌ویش دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی، هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵده‌كێشێت‌و ده‌ڵێت ئاغا نیشتمان‌و خۆشه‌ویستیی بۆ نیشتمان.
له‌و رۆژه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یان بۆ گێڕاومه‌ته‌وه‌و بیستومه، زۆر سه‌رنجی راكێشاوم‌و كاری تێ‌كردووم، بۆیه ده‌ڵێم با هیچ ململانێ‌و كێشه‌یه‌كی شه‌خسی‌و حزبی نه‌گۆڕینه‌وه به‌خۆشه‌ویستی وڵات‌و نیشتمان. به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شم سه‌نگه‌ری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌یه له‌به‌رامبه‌ر داعشدا به‌بێ مووچه‌و به‌برسێتی‌و تینوێتی‌و سه‌رماو گه‌رما، چییه وایكردووه ئه‌وان به‌رگه بگرن جگه له‌خۆشه‌ویستیی نیشتمان؟
سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24