riklam

كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی رومادی راگەیەنرا

عیراق 12:29 PM - 2016-02-09
رێگای نێوان هەردوو شاری بەغداو رومادی كراوەتەوە

رێگای نێوان هەردوو شاری بەغداو رومادی كراوەتەوە

هێزەكانی عیراق كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی شاری رومادی لەدەست تیرۆرستانی داعشیان راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی جەنگی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان سوپاو پۆلیسی پارێزگای ئەنبارو هێزەكانی دژە تیرۆرو حەشدی شەعبی بەتەواوی توانیانە تەواوی ناوچەكانی شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار لەتیرۆرستانی داعش پاك بكەنەوەو بەوەش كۆنترۆڵكردنەوەی رومادی رادەگەیەنن.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە لەئێستادا رێگای نێوان هەردوو شاری بەغداو رومادی كراوەتەوە، تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوەتەوە كە هاوكاری هاووڵاتیان بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی تیرۆرستانەوە كاریگەری گەورەی هەبووە بۆ ئەو سەركەوتنانەی هێزە ئەمنیەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە بەدەستیان هێناوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket