riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی:نابێت موچه‌خۆر ھه‌ژارتر بكرێت

ی.ن.ک‌‌ 11:37 PM - 2016-02-08
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی

به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌نێت، رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی مووچه‌ نابێت له‌سه‌ر حسابی مووچه‌ خۆرێك بێت كه‌ خۆی ھه‌ژاره‌و ھه‌ژارتر بكرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان

تایبه‌ت به‌ پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان

ھاوڵاتیانی خۆشه‌ویست

مووچه‌خۆرانی به‌ڕێز...

ھه‌موومان دۆخی ھه‌رێمی كوردستان و قه‌یرانی دارایی كه‌ به‌رھه‌می نادادپه‌روه‌ری و ناھاوسه‌نگی داھات و خه‌رجی كابینه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سیستمی حوكمڕانی و شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ھه‌بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئاواره‌یه‌ له‌ھه‌رێمی كوردستان باش ئه‌زانین.

بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ھه‌نگاوی گونجاوین بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ھه‌ڵه‌كانی رابردوو وھاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی داھات و خه‌رجیه‌كان، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی خه‌ڵكی ھه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت چونكه‌ رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی مووچه‌ نابێت له‌سه‌ر حسابی مووچه‌ خۆرێك بێت كه‌ خۆی ھه‌ژاره‌و ھه‌ژارتر بكرێت، وناشبێته‌ به‌شێك له‌چاكسازی ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی نه‌خۆمان له‌ كه‌موكوڕیه‌كانی ڕابردوو ده‌دزینه‌وه‌و نه‌ له‌م دۆخه‌شدا پشت له‌ ھه‌نگاوی چاكسازی حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌ڵام زۆر به‌ڕاشكاروی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌خۆرانی حكومه‌ت له‌خۆبردوانه‌ به‌رگه‌ی سه‌ختیه‌كانیان گرتووه‌و پاڵپشتی حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان كردووه‌ چونكه‌ دركی ھه‌ستیاری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن، له‌م قۆناغه‌ دژوارو سه‌خته‌دا پێویسته‌ ھه‌نگاوی جدی و خێرا بنرێت بۆ ئازادكردنی بازاڕو ره‌خساندنی ھه‌لی كێبڕكێ له‌سه‌رجه‌م كایه‌كانداو دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب و كه‌سایه‌تی ناو حزب له‌كاری بازرگانیدا و پاكسازی له‌ لیستی مووچه‌دا بكرێت و بڕیار له‌سه‌ر بڕینی (دوو مووچه‌و سێ مووچه‌) بدرێت و سزای توند به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاراندا جێبه‌جێ بكرێت، شه‌فافیه‌ت له‌ داھاته‌كان به‌تایبه‌ت (نه‌وت، خاڵه‌ گومرگیه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان، داھاته‌كانی ناوخۆ) ره‌چاوبكرێت،  ته‌ئكید ئه‌كه‌ینه‌وه‌ فراكسیۆنه‌كه‌مان ھه‌میشه‌ له‌ھه‌وڵدا بووه‌ دوور له‌ راگه‌یاندن چاره‌سه‌ری گونجاوی داوه‌ته‌ حكومه‌ت و به‌رده‌وامین له‌فشاره‌كانمان بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و سیستمه‌ نوێیه‌ی كه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی 3-2-2016، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند به‌راده‌یه‌ك كه‌ باری سه‌ختی ژیانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت، له‌كۆتاییدا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ مووچه‌خۆران دووپات ئه‌كه‌ینه‌وه‌و رای ئه‌گه‌یه‌نین له‌پشتانین تا به‌ده‌ستھێنانی ته‌واوی مافه‌كانتان.

فراكسیۆنی یه‌كێتی
له‌په‌رله‌مانی كوردستان
2016-2-8

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket