riklam

چوار فراكسیۆنەكە جگە لەپارتی داوای‌ گەڕانەوەی پارەكان دەكەن

عیراق 06:15 PM - 2016-02-08
داویانكردوە نەتەوەیەكگرتوەكان بڕیارێكی نێودەوڵەتی دەربكات

داویانكردوە نەتەوەیەكگرتوەكان بڕیارێكی نێودەوڵەتی دەربكات

فراكسیۆنیە‌ كوردستانیەكان‌ لەپەرلەمانی‌ عیراق (یەكێتی، گۆڕان، كۆمەڵ،و یەكگرتوو) جگە لەپارتی داوا لەدەسەڵاتەكان ‌و مەرجەعی‌ ئایینی ‌‌و كۆمەڵی‌ نێودەوڵەتی‌ دەكەن هاوپەیمانێتیی‌ نوێ‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی‌ گەندەڵی‌ لە عیراق پێكبهێنن.

لە سەرەتای‌ بەیاننامەی‌ چوار فراكسیۆنەكەدا هاتووە: لەكاتێكدا عیراق توشی‌ قەیرانێكی‌ قوڵبوە، دەنگی‌ هاووڵاتیان بەرز دەبێتەوە بۆ ئاشكراكردنی‌ هۆكاری‌ قەیرانەكە كە توشی‌ ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە بووە، شاردنەوەی‌ داهاتی‌ وڵات واتای‌ ئەوە دەگەیەنێت كە كەسانێك هەیە پارەی‌ ئەم وڵاتە دەبەنە دەرەوە بۆ بانكە بیانییەكان.

فراكسیۆنەكانی‌ گۆڕان ‌و یەكێتی‌‌ و كۆمەڵ‌ و یەكگرتوو لەپەرلەمانی‌ عیراق لەبەیاننامەكەیاندا داوا لەدەسەڵاتەكانی‌ یاسادانان ‌و جێبەجێكردن ‌و دادوەری ‌‌و مەرجەعی‌ ئاینی‌‌ و كۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی‌ كردوە، هاوپەیمانێتی‌ نوێ‌ بۆ روبەڕووبوونەوەی‌ گەندەڵی‌ لە عێراق پێكبهێنن.

چوار فراكسیۆنەكە ئاماژەیان بەوەشكردوە كە ئەو هاوپەیمانێتییە، بەپێی‌ میكانیزمێك بەدواداچون بكات بۆ پارەبراوەكان بۆ دەرەوەو ئاشكراكردنی‌ ژمارە حسابی‌‌و رەسیدی‌ بانكی بەرپرسان ‌و بنەماڵە دەسەڵاتدارەكان لە هەردوو حكومەتی‌ عیراق ‌و هەرێمی‌ كوردستان لەساڵی‌ 2003ەوە تاكو ئەمڕۆ.

 هەروەها راشیانگەیاندوە: هاوپەیمانێتییەكە، هەر جۆرە خانووبەرەو كۆمپانیاو سامانێكی‌ بەرپرسانی‌ عیراق ‌و خزمان ‌و كەسە نزیكەكانیان لە دەرەوە ئاشكرا بكرێت لە بەرزترین دەسەڵاتەوە تاكو بەڕێوەبەری‌ گشتی‌، دەشڵێن: پێویستە سەرجەم دەسەڵاتەكانی‌ عیراق ‌و هێزە نیشتمانییەكان بەزووترین كات كۆمەڵگای‌ نێودەوڵەتی‌ ئاگادار بكەنەوەو ئەگەر هاوپەیمانی‌ نێودەوڵەتی‌ سوورە لە پارێزگاریكردنی‌ بەرژەوەندییەكانی‌، پێویستە هەنگاوی‌ كرداری‌ بنێت لەو بارەیەوە، لەپێناو گەڕاندنەوەی‌ پارەی‌ خەڵكی‌ عیراقی‌ كە لەلایەن گەندەڵكارانەوە براوە.

ئەو چوار فراكسیۆنە داواشیان لەحكومەتی‌ ناوەند كردوە، بەزووترین كات بەڕەسمی‌ داوا لە نەتەوەیەكگرتوەكان بكات بڕیارێكی‌ نێودەوڵەتی‌ دەربكات بۆ ئاشكراكردنی‌ سەرجەم پارە براوەكانی‌ عیراق ‌و كاركردن بۆ گێڕانەوەیان‌ و لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران. 

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket