riklam

ئه‌ڵمانیا.. كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تاراوگە‌‌ 02:05 PM - 2016-02-07
له‌شاری كۆلن له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌شاری كۆلن له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ 7-2-2016 كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان بریتییه‌ له‌جه‌ژنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان، كه‌ له‌پاش وڵاتی به‌رازیل ئه‌مه‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵه‌ له‌جیهاندا كه‌ له‌شاری كۆلن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ساڵانه‌ جگه‌ له‌شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌موو وڵاتانی دونیاوه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.

لای به‌شێك له‌كرستیانه‌كان ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ به‌شێكه‌ له‌جه‌ژنی ئایینی و له‌و رۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژی بڕیار به‌ده‌ستی ژنان ده‌ستنیشان كراوه‌.

به‌شداربووانی كه‌رنه‌ڤاڵی ره‌نگه‌كان به‌جلوبه‌رگی ناوازه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ و ماكیاژی جۆراوجۆره‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی خۆی له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ جیهانییه‌كان به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تی نێو فیلمه‌ جۆراوجۆره‌كانی هۆڵیود وه‌ك كه‌سایه‌تی كۆمیدیه‌كان و ترسناك و ئه‌كشن و كه‌سایه‌تی نێو فیلم كارتۆنه‌كانیش له‌خۆده‌گریت، هه‌مووشیان گوزارشت له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیادا هه‌مووان ده‌توانین به‌ئاشتی پێكه‌وه‌ بژین.

ئه‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌ رۆژانه‌ چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامده‌بێت رۆژی سێشه‌ممه‌ 9-2-2016 كۆتایی دێت.

هه‌روه‌ها لایه‌نی ئه‌منی گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه‌و هێزه‌كانی پۆلیس له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كه‌رنه‌ڤاڵ ئاماده‌ییان هه‌یه‌. چونكه‌ وه‌كو هه‌ندێك له‌ئه‌ڵمانه‌كان ئاماژه‌یان پێدا له‌دوای هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كانی پاریسه‌وه‌ ترسیان هه‌یه‌.

PUKmedia حه‌مه‌ عه‌لی - ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket