riklam

ڤایرۆسی زیكا ته‌نگ به‌ژنانی دووگیان هه‌ڵده‌چنێت

ژنان‌ 10:01 AM - 2016-02-07
ڤایرۆسی زیكا

ڤایرۆسی زیكا

سه‌رۆكی كۆلۆمبیا ئاشكرایكرد كه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار ژنی دووگیان له‌وڵاته‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی زیكا بوون.

خوان مانویل سانتۆس سه‌رۆك كۆماری كۆلۆمبیا رایگه‌یاند: به‌پێی ئاماره‌كان 25 هه‌زار و 545 هاووڵاتی كۆلۆمبی تووشی ڤایرۆسی زیكا بوون كه‌له‌و رێژه‌ 3 هه‌زار و 177 ژنی دووگیانن.

ڤایرۆسی زیكا له‌ڕێگه‌ی پێوه‌دانی مێشووله‌وه‌ ده‌گوازێرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ، پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و تووشبوو تووشی سه‌رئێشه‌ و هه‌ندێكجار تووشی ئازاری جومگه‌كان ده‌بێت. تای له‌ش یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی تووشبوون و هه‌ندێك جار پێستی مرۆڤی تووشبوو زۆر ده‌خورێت.

ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1947 له‌ وڵاتی ئۆگاندا له‌ ئه‌فریقا له‌ناو مه‌یمونه‌كاندا دۆزرایه‌وه‌ و له‌ناو مرۆڤیشدا ساڵی 1952 له‌ وڵاتانی ئۆگاندا و تانزانیا بیندرا.

به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی پێده‌چێت سێ بۆ چوار ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بن.

مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌سه‌ر ژنانی دووگیان زۆره‌ و هه‌ندێكجار ژنی دووگیان ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بێت نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌گوازرێرێته‌وه‌ بۆ كۆڕپه‌كه‌ و منداڵه‌كه‌ش تووش ده‌بێت و زۆر جار ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌لله‌سه‌ری منداڵه‌كه‌ زۆر بچووك له‌ حاڵه‌تی ئاسایی خۆی بێت و رێگرده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی كۆڕپه‌له‌.

PUKmedia  و/ جه‌واد حه‌یده‌ری 
سه‌رچاوه‌/  ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket