riklam

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدی و كریستیانه‌كانی به‌جینۆساید ناساند

جینۆساید‌‌ 01:30 PM - 2016-02-06
 په‌رله‌مانی ئه‌وروپا

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا

په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی و پشتیوانی فراكسیۆنه‌كانی، كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدی و كریستیانه‌كانی به‌جینۆساید ناساند.

د.دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی- نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورپا ڕایگه‌یاند:" به‌ بڕیاری ژماره‌RC-B8-0149l2016، په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان ، كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدی و كریستیانه‌كانی به‌ جینۆساید ناساند .

ئاژگه‌یی ده‌ڵێت:" ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای بڕیاری به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و پشتگیری ڕاسته‌قینه‌ی گروپی دۆستایه‌تی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هاته‌ دی و نیشانه‌یسه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی دیبلۆماسیه‌تی كورده‌ له‌ نێوه‌نده‌ گرنگه‌كانی ئه‌وروپادا.

PUKmedia كارزان حه‌یده‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket