riklam

ناوی كاندیده‌كانی زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ قوبرس

تەکنەلۆجیا 02:49 PM - 2016-02-02
.

.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی (10) زه‌ماله‌ی خوێندنی (ماسته‌ر، دكتۆرا) له‌زانكۆكانی قوبرس راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 2-2-2016 ئه‌نجامی به‌رایی ناوی ئه‌و ده‌رچووانه‌ راده‌گه‌یه‌ن كه‌ به‌پێی به‌ش و پسپۆڕی و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن و پێشبڕكێكردن ناویان هاتووه‌ته‌وه‌‌.

هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له‌كاندیده‌كان ده‌كات له‌زووترین كاتدا سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نێردراوان بكه‌ن بۆ رایییكردنی كاره‌كانیان، هه‌روه‌ك پێویسته‌ كاندیداكان ئه‌م پێداویستانه‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن:

1- لارینه‌بوونی شوێنی كاركردن بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی خوێندن.
2- پوخته‌ی راژه‌.
3- ئه‌و كاندیدانه‌ی ناویان له‌خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر ده‌رچووه‌، پێویسته‌ وێنه‌یه‌ك له‌بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه‌كه‌یان بهێنن.
4- ئه‌و كاندیدانه‌ی ناویان له‌خوێندنی باڵا/ دكتۆرا ده‌رچووه‌، پێویسته‌ وێنه‌یه‌ك له‌بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ره‌كه‌یان بهێنن.
5- وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ له‌ناسنامه‌ی باری شارستانی.
6- وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ له‌ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی.
7- وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ له‌پاسپۆرته‌كه‌ی.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

 

364811222016_11.jpg

424811222016_22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket