ناوی ئارام بوو، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌ك بوو له‌كڵپه‌ی شۆڕش
ی.ن.ک 11:48 AM - 2016-01-31شه‌هید ئارام
ئه‌مڕۆ (31/1) یادێكی دیكه‌ی شه‌هاده‌تی سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌و بیرمه‌ندی چه‌پی كوردستانیی كاكه ئارامی هه‌میشه نه‌مره.
یادی نه‌خشاندنی تاجی شۆڕشه به‌مه‌ره‌كه‌بی ره‌نگینی نووسین، به‌فرمسێكی مژده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تێكۆشان‌و به‌خوێنی رژاوی ناو كێڵگه‌و مه‌زرای چه‌وساوه‌كانی كوردستان. یادی شاسواره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی و شۆڕشی نوێیه كه وه‌ك گوڵ گه‌شایه‌وه‌و له ته‌نگیسه‌ر بووه شایه‌تی به‌هارێكی نوێ بۆ كورده‌واری، یانی به‌هاری پێكه‌وه گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به خه‌باتی ره‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی شۆڕشی یه‌كێتی بوو له شۆڕشه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
بێگومان رۆڵی ئارام له‌ڕه‌نگڕێژكردنی ئه‌م خه‌سڵه‌ته جیاكه‌ره‌وه‌یه‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌ی تیۆری‌و پراكتیكیشه كه ته‌مه‌نی لاوێتی ئه‌و سه‌ركرده‌یه رێگه‌ی نه‌دا له‌ڕووی چه‌ندایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌می زۆر بداته‌وه، به‌ڵام له‌ڕووی چۆنایه‌تی‌و ناوه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه كۆی نووسراوه‌كانی شه‌هید ئارام‌و خه‌باتی مه‌یدانی له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشدا رۆڵی بنیاتنانی دینگه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی گێڕاوه كه له‌ڕه‌وتی تێكۆشاندا هه‌تا هاتووه ده‌وڵه‌مه‌ندو پته‌وتر كراوه، هه‌روه‌ك رۆڵی شایانی له‌تاودانه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری‌و شۆڕشگێڕیدا نواندووه.
خه‌باتی فیكری‌و سیاسیی‌و پێشمه‌رگه‌یی ئه‌و سه‌ركرده دیاره‌ی یه‌كێتی بووه ئیلهامبه‌خشی تێكۆشانی چه‌پی كوردستانیی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، نه‌ك ته‌نها له‌ناو یه‌كێتی‌و له‌بازنه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا، هه‌ر بۆیه هه‌موو ساڵێك بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌هیدی سه‌ركرده‌مان هه‌میشه یادێكی نیشتمانیی گشتگیر‌و هه‌میشه‌ش یادی ره‌وتێكی شۆڕشگێڕه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا، ره‌وتێك بۆ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان‌و هه‌روا بۆ ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو له‌ڕێی كوردستانێكی یه‌كسان‌و له‌ڕێی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
بۆ یه‌كێتی شانازییه‌كی گه‌وره‌یه تۆماری شه‌هاده‌تی ره‌وتی چل ساڵه‌ی، ناوی ده‌یان سه‌ركرده‌ی قاره‌مانی كۆڕی فیكری‌و سیاسیی‌و پارتیزانی تێدایه كه سێ كوچكه‌ی كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان، ئه‌ستێره‌ی سووری سه‌ر كاسكێته‌كه‌ی كاك ئارام‌و نه‌به‌ردی شه‌هاده‌تی سه‌ركرده‌كانی شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری‌و هاوڕێكانی سه‌ر ئه‌لبومی ئه‌و تۆماره‌ن‌و لاپه‌ڕه‌كانیشی گوڵاڵه سووره‌ی خوێنی سه‌دان شه‌هیدی سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و قاره‌مانی شاخ‌و شاره، له‌یه‌كه‌م گوللـه‌ی بڵێسه‌ی هه‌ڵگیرساو تا دوا شه‌هیدی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری داعش‌و تاریكپه‌رستانی دژی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی‌و یه‌كسانی.
بۆ یه‌كێتی‌و یه‌كێتییه‌كان یادی شه‌هیده‌كان هه‌میشه سروشی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی خه‌باته، به‌تایبه‌تی یادی شه‌هیدی سه‌ركرده ئارام‌و به‌تایبه‌تیش یادیان له‌ناوجه‌رگه‌ی خه‌باتی ئێستای پێشمه‌رگایه‌تیدا كه وه‌ك نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان‌و عه‌هدی جارانه بۆ گیانبازی له‌ڕێی كوردستانی رزگاردا.
یادی ئارام زیندووه، یه‌كێتییه‌كه‌شی زیندووه‌و ئارام ئارام ئاینده‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بێت.
ساڵی 2013 و له‌یادی شه‌هیدبوونی شه‌هید ئارام-دا، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتارێكی بڵاوكرده‌وه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه كلیك لێره بكه.
به‌هه‌مانشێوه ساڵی 2014 مه‌لا به‌ختیار بابه‌تێكی تری بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕینی شه‌هیدبوونت ساڕ‌ێژ نابێت. بۆ بینینی ئه‌و بابه‌ته‌ش كلیكی ئێره بكه.
ماڵپه‌ڕی فان-ی روسی چاوپێكه‌وتنێكی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ خاتوو (لیدیا ئیڤانۆڤنا) ناسراو به لیدیا شاسوار هاوسه‌ری شه‌هیدی سه‌ركرده ئارام ئه‌نجامداوه، كه تێیدا وێستگه‌كانی ژیانی ئه‌و خانمه له‌گه‌ڵ شه‌هید ئارام ده‌گێڕێته‌وه.. خوێنه‌ران و زمانزانانی روسی ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی لیدیا شاسوار هاوسه‌ری شه‌هید ئارام ببینن.
په‌یڤێك بۆ شه‌هید ئارام له‌م لینكه‌وه بخوێنه‌ره‌وه.
ساڵی 2014 له‌هه‌مان رۆژدا یادی شه‌هید ئارام به‌رز راگیرا، بۆ بینینی ئه‌و ساڵیاده كلیك لێره بكه.
ساڵی رابردوو یادی شه‌هید ئارام به‌رز راگیرا، بۆ بینینی ئه‌و ساڵیاده ده‌توانیت كلیك لێره بكه‌یت.
له‌یادی 36 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی شه‌هید ئارام-دا شه‌هاب عوسمان شیعرێكی نووسی و بڵاویكرده‌وه له‌ژێر ناوی "ئارام.. یان ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌ڕووباری ئه‌م شۆڕشه‌دا ته‌واونابێ". بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه كلیك لێره بكه.
بابه‌تێك له‌ژێر ناونیشانی "شه‌هید ئارام نموونه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وشت به‌رزو په‌سه‌ند له‌ناو خه‌ڵكدا" بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته كلیك لێره بكه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-ه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24