ته‌لار له‌تیف: ناكرێت پرسی به‌ده‌وڵه‌ت بوون وه‌ك موزایه‌ده به‌كاربهێنرێت
چاوپێکەوتن 06:52 PM - 2016-01-18له‌ساڵی 2013 بارزانی به‌ڵێنیدا هه‌موو هاووڵاتییه‌ك له داهاتی نه‌وت به‌شداربێت
ته‌لار له‌تیف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (هه‌واڵ)ـدا، حكومه‌تی هه‌رێم به جیاوازیكردن له نێوان سلێمانی و هه‌ولێر له رووی داهاتی ناوخۆوه تۆمه‌تبار ده‌كات و هاوكات پێیوایه ناكرێت توركیا له رووی ئابوریه‌وه له هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ندبێت، به‌ڵام هه‌رێم به‌رانبه‌ر به كوشتنی كورده‌كانی باكور بێده‌نگ بێت، و ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت:"هه‌موومان ده‌زانین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ناتوانێت هه‌ڵبژاردن بكات، ئیتر چۆن ده‌توانێت ریفراندۆم و راپرسی له‌سه‌ر پرسی ده‌وڵه‌ت بكات، بۆیه وروژاندنی پرسی ده‌وڵه‌ت لای خه‌ڵك وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی ته‌ماشا ده‌كرێت".
* هه‌رێمی كوردستان به قه‌یرانێكی قوڵی دارایی تێده‌په‌ڕێت و نزیكه‌ی پێنج مانگه فه‌رمانبه‌ران موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌م پرۆژه چاكسازییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا ده‌ستیپێكردووه، تاچه‌ند ده‌توانێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات؟
ــ ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك به‌رنامه‌ی چاكسازی ده‌ریكردوون، هه‌نگاوێكی زۆر زۆر بچووكه‌و ناتوانرێت ناوی بنرێت چاكسازی، به‌ڵكو ناوده‌نرێت هه‌نگاوێك بۆ یه‌كخستنه‌وه و هاوسه‌نگكردنی موچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، ده‌بێت به‌جدی و بوێرانه ده‌ستكاری ژماره‌یه‌ك سێكته‌ر بكات، یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ش نه‌وته، كه زۆر گرنگه و یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم، بۆیه پێویسته راسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌رێم كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان بكات، كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت پێكبهێنێت، تا راسته‌وخۆ داهاتی نه‌وت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سندوقه‌كه، چونكه ناكرێت نه‌وت به شێوازی جیاواز بفرۆشرێت، هاوكات ئه‌گه‌ر بڕیاره چاكسازی بكرێت، ده‌بێت كار له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك به شێوه‌یه‌كی باش و شه‌فاف بكرێت، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، ده‌بێت به زووترین كات په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، چونكه ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر چاكسازی ته‌واوه‌تی بكرێت ده‌بێت یاسای نوێی بۆ ده‌ربچێت یاخود یاساكانی بۆ هه‌مواربكرێته‌وه، بۆیه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێته هه‌نگاوێكی جدی بۆ چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ش نابێت بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ته‌نها بڕیاری رووكه‌شی بن و جێبه‌جێ نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری رووكه‌شی هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نابێت، له‌ده‌رئه‌نجامیشدا خه‌ڵك چاوی له‌وه نییه موچه‌ی پله باڵاكان كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵكو چاویان له باشكردنی بژێوی رۆژانه‌ی ژیانیانه.
* له باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌رده‌وام لێدوانی زۆر جیاواز‌و دژ به یه‌ك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ته‌وه ده‌درێت، ئێوه ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟
ــ به‌ڵی لێدوانی جیاوازی به‌رپرسانی حكومه‌ت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت، یه‌كێكه له كێشه‌كان، كه جێبه‌جێكردنی یاسای سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه لێدوانه جیاوازه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، وایكردووه گومان له‌و ئامارانه بكرێت، كه له باره‌ی نه‌وته‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، به تایبه‌ت كه پێشتر وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌ڵێنیدا له كۆتایی ساڵی (2014)ـدا كۆتایی به قه‌یرانی دارایی بێت، كه‌چی ئێستا له (2016)ـداین و رۆژ له دوای رۆژیش قه‌یرانی دارایی به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێت و ته‌نانه‌ت تائێستا نه‌توانراوه موچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی (2015) بدرێت، هاوكات له ساڵی (2013) نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنیدا هه‌موو هاوڵاتیه‌ك له داهاتی نه‌وت پشكی هه‌بێت، كه‌چی ئێستا نه‌ك پشكیان نییه، به‌ڵكو موچه‌كانیشیان نادرێت.
* بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌و پارتیش ره‌تیده‌كاته‌وه، ئایا له نێوان ئه‌م دوو داواكارییه‌دا؛ كامیان سه‌رده‌كه‌ون؟
ــ وه‌ك یاساییه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر په‌رله‌مان له رۆژی (12/10) له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كرا، له هیچ دۆخێك‌دا له هه‌رێم نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی ناوخۆشدا په‌رله‌مان ببووه مه‌رجه‌عی هاوڵاتیان، له‌كاتی ڕێپێوان و مانگرتن ده‌چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان بۆ راگرتنی شه‌ڕی ناوخۆ پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره شكۆی په‌رله‌مان شكێنرا، له‌كاتێكدا پارتی ده‌یتوانی له رێگه‌ی یاساوه باس له نیگه‌رانییه‌كانی خۆی بكات، هه‌رچه‌نده پێویستی به هیچ نیگه‌رانیه‌كیش نه‌ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر چوار فراكسیۆنه‌كه كارێكی یاساییان كرد، كه ده‌ستكاری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان كرد، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه پارتی خۆی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاری له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له ساڵی (2013) كرد، بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك خۆی و به‌بێ هیچ ده‌ستكاریكردنێك تا كۆتاییهاتنی خوله‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر به سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرا كارێكی زۆر نا ئاسایی و نایاسایی بوو.
* ده‌وترێت یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆچوونیان له یه‌كه‌وه نزیكه، ئایا ئێوه به فیعلی له‌گه‌ڵ پارتی به‌نیازی گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانن؟
ــ ئه‌م وڵاته به ویست و حه‌زی حیزبێك ناڕوات به‌ڕێوه و ناشبێت یاساشكێنی بكرێت، ناكرێت هه‌موو جارێك له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێك یاسا بشكێندرێت، تائێستاش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، نه‌ك په‌رله‌مان به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێمیش وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و وه‌زیره‌كانی گۆڕانیش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان، هه‌ڵبژاردنیش حه‌سمی ئه‌و بابه‌ته بكات و هه‌ریه‌كه به‌پێی ئیستحقاقی خۆی پشكه‌كانی دیاری بكرێت، چونكه ئێستا ئه‌م شێوازی دابه‌شبوونه به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنه‌و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت كاره‌كانی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی رێكبخات، كاتێك حیزبێك ده‌توانێت ئه‌و كارانه بكات كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی هێنابێت، یه‌كێتیش له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانی جه‌ختی له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا‌و مانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی كردۆته‌وه.
* به‌شێك له به‌رپرسانی پارتی بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌و هه‌نگاوه‌ی حیزبه‌كه‌یان ده‌ڵێن، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی بۆ هێڵی سور بردووه، ئێوه چیتانكردووه؟
ــ به‌ڵی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و كاره‌ی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوێری په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م ، چونكه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان چه‌ندین پرۆژه‌ی زۆر باش پێشكه‌شكرا، كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به باشتركردنی ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌بوو و لێدان بوو له هه‌ندێك ده‌رگا، كه ره‌نگه هێڵی سوربێت لای پارتی له‌وانه‌ش، پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی گرنگی تایبه‌ت به نه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و سۆشیال، ئه‌وان به شێوازێك راهاتبوون په‌رله‌مانتار هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك وه‌لا بنێت ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی لێكبداته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی ئه‌م خوله به ده‌نگی خه‌ڵك و له رێگه‌ی حیزبه‌وه چووبوونه په‌رله‌مان و ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی هه‌میشه به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌مان به‌و جۆره‌بووه، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبیه‌وه بێت.
* ئێستا باس له ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و راپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێت، ئایا پێتوایه دۆخه‌كه به‌و جۆره تێكچووه، پێشبینی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دژ به ده‌سه‌ڵات بكرێت؟
ــ هیوادارم وانه‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێم به‌جدی كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه بكات، به‌ڵام نابێت بیرمان بچێت، خه‌ڵك زۆر زۆر توڕه‌یه، هه‌رچه‌ند دڵنیام هاوڵاتیان لایه‌نه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌یان زۆر له به‌رچاو گرتووه و نایانه‌وێت دۆخه‌كه تێكبچێت.
* حكومه‌تی هه‌رێم به په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می دوو ئیداره‌یی به‌رانبه‌ر به سلێمانی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
ــ ئێمه له رابردوودا كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌پێی ئه‌و نه‌وته‌ی لێی ده‌رده‌هێندرێت، پشكی له داهاتی نه‌وت هه‌بێت، چونكه هه‌ستمان به بوونی جیاكاری له داهاتی نه‌وت ده‌كرد، ئێستاش كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌كیكه‌وتووه، له رێگه‌ی ئه‌ركی دووه‌ممانه‌وه به دواداچوونی جدی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ین، چونكه ناكرێت هه‌رێمی كوردستان به میزاجی وه‌زیرێك به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌بێت حكومه‌ت چیتر به شێوه‌ی دوفاقی هه‌رێم به‌ڕێوه‌نه‌بات، به‌ڵكو به یه‌ك چاو ته‌ماشای هه‌موو پارێزگاكان له رووی داهاتی نه‌وت و كاره‌باوه بكات، ده‌بینین له رووی داهاتی فڕۆكه‌خانه‌و رسومات و پاره‌ی كاره‌باو گومركه‌كانه‌وه جیاكاری ده‌كرێت، بۆ نموونه به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ داهاتی مه‌رزی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌كرێت، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاڵه سنورییه‌كانی سلێمانی ناكرێت و به پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی داهاتی خاڵه سنورییه‌كانی سلێمانی راسته‌وخۆ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
* ده‌وترێت چیتر حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی موچه‌ی نییه، بۆچی هه‌وڵتان نه‌داوه حكومه‌ت پابه‌ندی رێكه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، تا قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم گه‌وره‌تر نه‌بن؟
ــ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی حیزبی بێته ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت، چونكه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان به جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌وتی خۆمان به سه‌ربه‌خۆیی بفرۆشین هیچ قه‌یرانێك ڕوبه‌ڕووی هه‌رێم نابێته‌وه، ئێستاش كه پێنج مانگه موچه نه‌دراوه، ده‌ركه‌وت له پلانه‌كانیدا هیچ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌كاتێكدا ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق وه‌فدێكی ره‌وانه‌ی به‌غدا بكردایه تا لانی كه‌م موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت، ئه‌و نه‌وته‌شی ده‌مایه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه هه‌نارده بكردایه یاخود بۆ پێداویستییه‌كانی ناوخۆ بوایه، نه‌ك به شێوه‌ی ئێستا نه‌وت ده‌ڕوات و ناشه‌فافه‌و موچه پێنج مانگه نه‌دراوه.
* هه‌ندێك زانیاری باس له كاریگه‌ری زۆر خراپی قه‌یرانی دارایی و ئابوری هه‌رێم له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، وه‌ك زیادبوونی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و دزیكردن و ... هتد؟
ــ به‌ڵی، جگه له موچه، قه‌یرانی دارایی بێكاری زۆری بڵاوكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه، ئه‌گه‌ر ئاماری دادگاكان وه‌ربگرین، كاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌و له شفرۆشی و دزیكردن دروستكردووه، هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ش رۆژ به رۆژ روویان له زیادبوونه‌و به‌شی سه‌ره‌كیشیان بۆ قه‌یرانی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی به‌هۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌و ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌هۆی بێ پلانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه دروستبوونه، كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تیش سه‌رهه‌ڵنه‌دات، چونكه قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ترسناك ده‌بێت.
* باس له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كرێت، ئه‌مه تاچه‌ند له واقیعه‌وه نزیكه؟
ــ به‌راستی كه‌س نییه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌بێت، یه‌كه‌م كه‌سیش هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو قسه‌ی له‌سه‌ر كرد، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك ویستت قسه‌یه‌ك فڕێبده‌یت و كاری جدی له‌سه‌ر نه‌كه‌یت، دواتر كاتێك قسه له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌كرێت، كه هه‌نگاوی جدییمان نابێت، نه‌ك له‌م دۆخه پڕ قه‌یراناوییه سیاسی و داراییه، كه ئێستا به‌ره‌و قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڕۆین، بۆیه ناكرێت پرسی ده‌وڵه‌تبوون وه‌ك موزایه‌ده به‌كاربهێندرێت، پاشان هه‌موومان ده‌زانین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم ناتوانێت هه‌ڵبژاردنیش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بكات، ئیتر چۆن ده‌توانێت ریفراندۆم و راپرسی له‌سه‌ر ریفراندۆم بكه‌ین، بۆیه وروژاندنی پرسی ده‌وڵه‌ت لای خه‌ڵك وه‌ك موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی ته‌ماشا ده‌كرێت، كه پارتێكی دیاریكراو وه‌ك كارتێك بۆ راكێشانی لایه‌نی عاتیفی خه‌ڵك به‌كارده‌هێنێت، بۆیه ده‌بێت یه‌كه‌م خاڵ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك بێت، چونكه ده‌وڵه‌ت به قسه نابێت و ده‌بێت كاری جدی له‌سه‌ر بكرێت.
* بۆچی هه‌رێم بێده‌نگه به‌رانبه‌ر به پارچه‌كانی تری كوردستان؟
ــ ئێمه باس له یه‌كگرتوویی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین، پێویسته وه‌ك هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێك و بۆچوونێكی روونمان به‌رانبه‌ر به باكوری كوردستان هه‌بێت، ناكرێت توركیا له رووی ئابورییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ندبێت، به‌ڵام هه‌رێم به‌رانبه‌ر به كوشتنی كورده‌كانی باكور بێده‌نگ بێت، بێده‌نگیه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌ئێستادا كارێكی باش نیه‌و ده‌بێت رۆڵێكی جدی ببینێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و مافی ره‌وای گه‌لی كورد له باكور، مافێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریش مافێكی هه‌موو كورده و ده‌بێت وه‌ك هه‌رێم پشتگیری لێ بكه‌ین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24