د.مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین: مام جه‌لال هێڵی به‌رگری یه‌كه‌م بوو بۆ كورد
چاوپێکەوتن 01:49 PM - 2016-01-18.
له‌باره‌ی ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندیی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و ئه‌وه‌ی ئاخۆ كورد توانیوێتی سوود له‌و په‌یوه‌ندییانه وه‌ربگرێت د. مه‌جید وتی: پێموایه له‌ناو یه‌كێتی بایی ئه‌وه‌نده ئازادیی هه‌یه بتوانیت ئازادانه وه‌ڵامی شه‌خسیش بۆ هه‌ندێ پرسیار بده‌یه‌وه، چونكه په‌راوێزی ئازادیی له‌ناو یه‌كێتی زۆرباشه‌و وتی: ئه‌گه‌ر باسی مێژووی عیراقی نوێ بكه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین كورد‌و شیعه رۆڵی گرنگیان تێدابینیووه‌و هه‌ر ئه‌وانیش بنیاتیاننایه‌وه، له‌پێش رووخانیشدا هه‌ماهه‌نگییان له‌نێوان خۆیان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌بووه، هاوكات خه‌باتی چه‌كدارییان هه‌بووه. له‌دوای رووخانیش كورد‌و شیعه ده‌ستورییان نووسییه‌وه، واته رۆڵی هه‌ره گرنگیان تێدا بینی، ره‌نگه ده‌سته‌بژێرێكی سوننه رۆڵیان هه‌بووبێت له‌وكاته‌دا، به‌ڵام سه‌نگی كورد‌و شیعه زۆر زیاتربوو، چونكه جه‌ماوه‌ریی سوننه له‌گه‌ڵ سیستمی نوێی حوكمڕانیی عیراقدا نه‌بوون.
هه‌روه‌ها وتی: نزیكیی كورد له‌ئیداره‌ی ئه‌مریكا رۆڵێكی گرنگی بینی بۆ رۆڵ بینینی كورد له‌عیراقی نوێ‌دا، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی هه‌بوو به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی حوكم، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاریی بوو بۆ پۆڵ بریمه‌ری سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاتی ئه‌مریكا له‌عیراق، سه‌رۆك مام جه‌لال‌و مه‌سعود بارزانیی له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دابوون‌و رۆڵ‌و كاریگه‌رییان زۆربوو، ئه‌وكاته كورد رۆڵی زۆر گرنگی له‌نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا بینی، نه‌ك سوننه‌كان، ته‌نانه‌ت شیعه‌كانیش له‌به‌غدا ده‌یانوت: «كورد ده‌ستووری نووسیوه‌ته‌وه نه‌ك كورد‌و شیعه، واته كورد رۆڵی ئه‌وه‌نده گرنگی هه‌بوو! به‌شێكی گه‌وره‌ی خواسته‌كانی كوردی تێدا جێكرایه‌وه، به‌جۆرێك كورد توانی به‌ده‌ستوور رێگه له‌هه‌ر هه‌وڵێكی دووباره‌ی عیراق بۆ سته‌مكردن له‌كورد بگرێت، له‌ڕووی ده‌ستووریی‌و یاساییه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: بارودۆخی كورد تا ساڵی 2011 زۆرباش بوو، له‌وكاته‌وه ململانێی توندی سیاسی‌و به‌رزی‌و نزمی ده‌ستیپێكرد، میحوه‌ربه‌ندیش له‌كوردستان زیاتر تۆخبۆوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سوننه‌كان كه‌وتنه جموجۆڵ، چونكه هه‌ستیان ده‌كرد له‌و عیراقه نوێیه‌دا په‌راوێزخراون، وتیشی: به‌شێك له‌كورد خۆی له‌سوننه‌كان نزیككرده‌وه‌و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ئیقلیمیش زیاتر بوو، به‌تایبه‌ت وڵاتانی وه‌ك توركیا‌و سعودیه‌و ئێران‌و..هتد. بۆیه ئه‌مه وایكرد دوو به‌ره‌ی جیا له‌عیراق دروستببێت، بیریشمان نه‌چێت نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال كاریگه‌ریی كه‌مه‌رشكێنی هه‌بوو له‌سه‌ر دۆخی عیراق به‌گشتیی‌و كوردستان به‌تایبه‌تی، چونكه جه‌نابیان كه‌موكوڕیی‌و خراپییه‌كانی كوردستانی داده‌پۆشیی‌و كورد هه‌ر كێشه‌یه‌كی هه‌بوایه له‌گه‌ڵ به‌غدادا كه ده‌گه‌یشته لای مام جه‌لال به‌زوویی چاره‌سه‌ر ده‌بوو، سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه‌و بگره سوننه‌كانیش زۆر شه‌رمیان له‌و پیاوه مه‌زنه ده‌كرد، به‌هه‌ق‌و ناهه‌ق له‌قسه‌كانی مام جه‌لال ده‌رنه‌ده‌چوون. وه‌ك مامۆستایه‌ك لێیان ده‌ڕوانی، سه‌رۆكی كۆمار بوو، ره‌مزێكی گه‌وره‌رو دیاریی عیراق بوو، دواتر بۆ كورد. بۆیه به‌بڕوای د.مه‌جید مام جه‌لال هێڵی به‌رگریی یه‌كه‌م بوو بۆ كورد‌و وتی: كاتێك مام جه‌لال نه‌خۆشكه‌وت، ئیدی كێشه‌و گرفته‌كان دووباره هاتنه‌وه گۆڕێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كورتبینیی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌دوای مام جه‌لال زیاتر ده‌ركه‌وت، هه‌ندێك بڕیاری به‌په‌له‌و به‌بێ لێكۆڵینه‌وه درا كه زیانی خراپ‌و ده‌رهاویشته‌ی خراپیان لێكه‌وته‌وه.
د.مه‌جید له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی: چه‌ند جارێك كه بانگیان ده‌كردینه‌وه بۆ كوردستان، نه‌مانده‌زانی بۆ ئێمه‌یان كێشاوه‌ته‌وه! كه ده‌شگه‌ڕاینه‌وه‌و بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌مان ده‌درا، دیسان نه‌مانده‌زانی بۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و وتی: بۆخۆم بڕوام به‌هاتنه‌وه‌و دواتر به‌مشێوه‌یه گه‌ڕانه‌وه نه‌بوو بۆ به‌غدا، به‌ڵام نه‌ده‌كرا له‌كۆده‌نگی‌و ئیجماعی نیشتیمانیی كورد ده‌ربچین، ئه‌وه ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ستبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه بڕوامان به‌و جۆره سیاسه‌تكردنه نه‌بوو، چونكه ده‌چوینه‌وه بۆ به‌غدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ داواكارییه‌كی كورد جێبه‌جێ كرابێت! ئیدی ورده ورده پێگه‌و رۆڵی كورد له‌به‌غدا له‌كورتیی دا‌و، لاواز بوو، تا گه‌یشتینه ئه‌و رادده‌یه‌ی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه‌كان، بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی درا.
له‌باره‌ی بڕیاری كێشانه‌وه‌ی متمانه له‌مالكیش وتیشی: بڕیاری كێشانه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی بڕیاری تاكلایه‌نه‌ی پارتی بوو و بڕیارێكی هه‌ڵه‌بوو، له‌ده‌نگدان‌و به‌شداریكردندا یه‌كێتی‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش به‌شداربوون، ئا له‌وێدا پێموابوو ته‌ڵاقی نێوان كورد‌و شیعه ده‌ستیپێكرد، ئیدی شیعه ده‌ستی خۆی بینی‌و شیعه چووه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه كورد ئیستغلالی عیراق ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی‌و ده‌یه‌وێت عیراق بدۆشێت، به‌ئاشكرا پێیان ده‌وتین كورد هیچ ئینتیمای بۆ یه‌كپارچه‌یی عیراق نییه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌وه‌وه هه‌ڵوێستی شیعه‌كان چی بووه، د. مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین وتی: سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه ئه‌و راستییه‌یان باش ده‌زانی، به‌ڵام له‌به‌ر شه‌قامی خۆیان كه زیاتر لایه‌نگریی كورد بوو، زۆر باسه‌كه‌یان نه‌ده‌جووڵاند، له‌هه‌مان كاتدا شیعه ئه‌و ماوه‌یه پێویستیشیان به‌كورد بوو ئه‌و 50 -60 كورسییه‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیاندا بێت‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا بێت بۆیه نه‌رمییان به‌رامبه‌ر كورد ده‌نواند، تا نه‌چنه پاڵ به‌ره‌ی سوننه، بۆیه زۆر شتیان له‌كورد قبوڵ ده‌كرد.
له‌باره‌ی گۆڕینی هاوپه‌یمانێتی شیعه بۆ سوننه له‌سه‌روبه‌ندی نه‌خۆشكه‌وتنی مامجه‌لالداو ئه‌و زیانانه‌شه‌وه كه له‌كورد كه‌وت: وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستیی عیراق روونیكرده‌وه كه پرسی كورد له‌به‌غدایه‌و وتی: داهاتوومان نه له‌ئه‌نقه‌ره‌یه‌و نه له‌تارانه‌و نه له‌هیچ جێگایه‌كی دیكه‌یه! مانه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌به‌هێزیی، به‌هێزترمان ده‌كات. خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا بین‌و ئه‌وانیش به‌جددیان بێت، ئه‌وا توركیا ناتوانێت به‌ئاسانی ده‌ست وه‌ربداته خاكی كوردستانه‌وه، به‌ڵام به‌غدا به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه ئه‌وه‌نده جددی نییه له‌پرسی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌كوردستان، بۆیه دوركه‌وتنه‌وه‌ی ئێمه له‌شیعه گورزێكی كاریگه‌ربوو پێمان كه‌وت، چونكه شیعه ده‌سه‌ڵاتدارن له‌عیراقدا‌و شه‌ڕو ململانێی خۆی له‌گه‌ڵ سوننه یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و به‌غدای بۆخۆی یه‌كلاكردۆته‌وه، ئێستا له‌هه‌موو به‌غدا له 15%ی سوننه نه‌ماون، له85% دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه‌ن، ئه‌و پشتێنه ئه‌منییه‌ی سه‌دام‌و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سوننه له‌عیراق دروستانكردبوو بۆ چاندنی سوننه له‌ناو به‌غداو ده‌وروبه‌ری، شیعه هاتن تێكیانداو هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌و له‌ناویانبرد، ئێستا ته‌نها شه‌ڕی سامه‌ڕایان ماوه‌و ده‌یانه‌وێ ئه‌و دوو مه‌زاره‌ش شیعه له‌وێ كۆنترۆڵ‌و یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و ئیدی هیچ ئیشیان به‌ناوچه‌كانی سوننه نامێنێ‌و هه‌قیان به‌سه‌ر ئه‌نبارو موسڵه‌وه نامێنێت، ته‌نانه‌ت هیچ كاریان به‌ده‌سته‌واژه‌ی یه‌كپارچه‌یی عیراقیش نییه! ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ شیعه‌كاندا نه‌بوو، له‌شنگاله‌وه تا جه‌له‌ولا ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سوننه هه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان یان نا؟ د. مه‌جید وتیشی: ده‌مه‌وێ راستییه‌ك بڵێم، جارێكیان من‌و چه‌ند براده‌رێكی خۆمان له‌گه‌ڵ مالكی دانیشیتین، مالكی وتی: نه‌ك كه‌ركوك، به‌ڵكو پێمانخۆشه موسڵیش بێته سه‌ر كوردستان، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تدا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد‌و وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر موسڵ بچێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشرێت‌و بۆ ئاوه‌دانی به‌كاردێت، به‌ڵام به‌ده‌ست سوننه‌وه بێت ئه‌وا ده‌یده‌ن به TNTو به‌ئێمه‌یدا ده‌ته‌قێننه‌وه!
هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند: زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی شیعه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بوون بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها یه‌ك دووانێك نه‌بێت، بۆنموونه عه‌لی ئه‌دیب كه مام جه‌لال ده‌یگوت دایك‌و باوكی كوردن‌و خه‌ڵكی ئیلامن، ئه‌و زۆر دژی كورد بوو. له‌وباره‌یه‌شه‌وه وتی: كه‌س هێنده‌ی مام جه‌لال شاره‌زای ژیان‌و پرۆفایلی عیراقییه‌كان نه‌بوو، به‌تایبه‌تی شیعه‌كان‌و ره‌چه‌ڵه‌كی ده‌رده‌هێنان، جگه له‌وه‌ش ده‌یزانی كێ سه‌ربه‌كێیه‌و له‌ژێر كاریگه‌ریی كێدایه.
له‌باره‌ی رۆڵی گرنگی سه‌رۆك مام جه‌لالیشه‌وه د. مه‌جید وتی: گه‌وره‌یی‌و به‌هێزیی مامجه‌لال له‌وه‌دا نه‌بوو كه سه‌رۆكی كۆماری عیراقه، به‌ڵكو ئه‌و پیاوه بۆخۆی پیاوێكی زۆر گه‌وره‌و به‌هێزبوو، هه‌موویان شه‌رمیان لێده‌كرد، به‌مالكیشه‌وه! چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم چوینه‌ته لای مام جه‌لال، جارێكیان له‌گه‌ڵ مالكی چووین، مالكی وه‌ك خوێندكار‌و مامۆستا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ده‌كرد، ئه‌وه‌نده رێزی لێده‌نا، له‌به‌رچاوی خۆمان‌و وه‌زیره‌كان ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ده‌نواند.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه ئاخۆ كێ بووه مایه‌ی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و شیعه، د. مه‌جید وتی: عه‌لاویی‌و سه‌درو روونیشیكرده‌وه كه سه‌ركردایه‌تیی كورد «به‌تایبه‌تی پارتی» ئه‌وه‌نده‌ی كه‌وته دوای ململانێ‌و تێگه‌یشتنی سه‌درو عه‌لاوییه‌وه بۆ تێكشكاندنی مالكی، ئه‌وه‌نده بیریان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی‌و داهاتووی كوردستان نه‌كرده‌وه. راشیگه‌یاند كه كورد كه‌وته داوی عه‌لاویی‌و سه‌دره‌وه، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌جێنداو ململانێی خۆیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ مالكی‌و گوشاری توركیاش ژێربه‌ژێر كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو و وتی: ئه‌و دووانه گورزی كه‌مه‌رشكێنیان له‌په‌یوه‌ندیی نێوان كورد‌و شیعه دا، بگره گورزه‌كه به‌ر ئاینده‌ی كوردیش له‌عیراق كه‌وت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه بۆچی له‌كاتێكدا كورد ته‌نها ئاسمانی هه‌یه هه‌ناسه‌ی لێبدات‌و چوارده‌وری به‌نه‌یاره‌كانی گیراوه، بیر له‌وه ناكاته‌وه ببێته دراوسێیه‌كی باش له‌گه‌ڵ عیراقێكی لاواز؟ ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشوو عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و پرسه زۆر باسكراوه، ئێمه به‌دوژمن ده‌وردراوین، ئه‌گه‌ر بڕیاره ده‌وڵه‌تیش رابگه‌یه‌نین، خۆ ده‌بێت عیراق دراوسێیه‌ك بێت په‌یوه‌ندیی ئاساییمان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت. پێویسته ده‌وروبه‌ر دۆستمان بن، به‌تایبه‌ت شیعه‌ی عیراق. بۆیه پێیوابوو هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه تا ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران، به‌ڵام وتی: ده‌بێت به‌نییه‌تی پاك‌و ده‌ستپێكێكی نوێوه بێت، چونكه شیعه هیچی له‌ئێمه ناوێت، ته‌نها دۆستایه‌تی‌و شه‌راكه‌تێكی سیاسی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئاخۆ كورد به‌و كه‌رستانه‌ی ئێستاوه ده‌توانێت درێژه به‌ململانێكانی له‌به‌غدا بدات، رایگه‌یاند: ره‌نگه بتوانێت‌و وتی: ئه‌وكات له‌كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ئه‌و باسه‌مان كرده‌وه كه هه‌قه سه‌ركردایه‌تیی كورد ئه‌وانه‌ی كاریگه‌رن‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه عیراقییه‌كاندا هه‌یه له‌به‌غدا دانیشن‌و له‌نزیكه‌وه كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ئیداره‌دانی ململانێی كورد بكه‌ن له‌به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، ره‌نگه بتوانن كه‌مێك له‌و كه‌لێنه پڕبكه‌نه‌وه كه به‌هۆی غیابی مام جه‌لال له‌به‌غدا دروستبووه، ئه‌گه‌رنا ئێستا گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵه‌و كه‌س نه‌ماوه ئیداره‌ی كورد بدات له‌به‌غدا. چونكه پێیوابوو نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو و وتیشی: ده‌یان جار له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا كه به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك ئه‌جێنداكه‌یمان به‌ده‌ست ده‌گه‌یشت، پێویست بوو بۆچوونی كورد له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بزانین كه په‌یوه‌ندییان به‌كورده‌وه هه‌بوو، كه‌چی كه‌س وه‌ڵامی نه‌ده‌داینه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كه‌شمان ده‌ستكه‌وتایه، ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌مان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت‌و پێیان ده‌وتین دوایی وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه! له‌پرسی نه‌وتیشدا كه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌بوو بۆ ئێمه، چونكه له‌به‌غدا هه‌موو ژماره‌یه‌كمان له‌باره‌ی نه‌وتی عیراقه‌وه پێده‌درا، به‌خشته‌و به‌وورده‌كارییه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانویستایه شتێك له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه بزانین، ئه‌وا ده‌ستمان نه‌ده‌كه‌وت! بۆنموونه ده‌مانویست بزانین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت 450 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا هه‌نارده بكات وه‌ك له‌پڕۆژه‌ی بودجه‌دا هاتووه! بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا، به‌ڵام له‌هه‌رێم وه‌ڵامیان نه‌ده‌داینه‌وه‌و زانیارییمان ده‌ستنه‌ده‌كه‌وت. به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ستمان به‌ئیحراجبوون ده‌كرد! هه‌روه‌ك وتی: له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونمدا له‌به‌غدا مام جه‌لال بانگی كردین‌و قسه‌ی بۆكردین، وتی راسته ئێوه كوردن‌و له‌پشكی كورد وه‌زاره‌تتان پێدراوه، به‌ڵام بیرتان نه‌چێت ئێوه وه‌زیری عیراقین‌و له‌حكومه‌تی عیراقدان، ئه‌گه‌ر پێتان كرا شتێك بۆ كوردستان بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ی ئیشوكاری خۆتان بیكه‌ن‌و وتی نوێنه‌ریی بریتییه له‌كوتله‌ی كورد له‌په‌رله‌مانی عیراق، بۆیه ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانن. به‌ڵام وتی: هه‌ندێجار به‌ناچاری داكۆكیمان له‌سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی هه‌رێم ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی رێگریی له‌هه‌ندێ رێوشوێنی به‌غدا بكه‌ین كه به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌یگرته‌به‌ر! ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو په‌رته‌وازه‌یی به‌نێو ماڵی كورده‌وه دیارنه‌بێت‌و ده‌رنه‌كه‌وێت، بۆنموونه له2011- 2012 كورد ده‌بوو 200 بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكات وه‌ك له‌بودجه‌دا هه‌بوو، كه‌چی هیچ كات 150 هه‌زار به‌رمیلیشی ره‌وانه نه‌ده‌كرد، ئینجا ده‌بوو داكۆكی له‌و رێژه كه‌مه بكه‌ین كه كورد ده‌یناردو بڵێن كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه‌و بارودۆخه‌كه باش نییه‌و...هتد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كاتێك وه‌فدی هه‌رێم ده‌هاته به‌غدا هیچ كاتێك نه‌ده‌هاتن بانگمان بكه‌ن‌و پرس‌و راوێژمان پێبكه‌ن، به‌ڵكو خۆمان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كردن‌و وتیشی: بۆخۆم هه‌ندێجار هه‌ستم به‌جۆرێك له له‌خۆباییبوون ده‌كرد له‌لایه‌ن وه‌فدی كوردییه‌وه، خۆشم له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌غدا بووم، ده‌مزانی ئه‌و بێمنه‌تییه‌ی كورد یان ئه‌و له‌خۆبایی بوونه بێ ناوه‌ڕۆكه‌و هیچ نییه‌و وتیشی: جارێكیان وتیان ئێمه نه‌وت هه‌نارده ناكه‌ین، وتمان كاكه ئه‌گه‌ر نه‌وت هه‌نارده نه‌كه‌ن، له‌وانه‌یه به‌غدا پاره‌تان نه‌داتێ! وتیان ناتوانن پاره‌مان ببڕن، لایه‌ن هه‌یه ته‌ده‌خول ده‌كات‌و ناتوانن ئه‌و پاره‌یه ببڕن. ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد له‌ئاستی زۆر به‌رزدابوون! به‌ڵام وتی: ئێمه پێمان وتن ئێمه بۆنی ئه‌وه ده‌كه‌ین به‌غدا بڕیاری دابێت ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده نه‌كات، ئه‌وا بودجه ببڕن، كه‌چی وتیان ئه‌و عیراقه ئه‌مریكا حاكمێتی، دواتر كورد نه‌وتی نه‌ناردو عیراقیش بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه ئاخۆ شیعه تۆڵه‌ی له‌كورد كردۆته‌وه به‌بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم، د.مه‌جید وتی: نه‌خێر، هه‌نارده‌نه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بووه هۆی كورتهێنان له‌بودجه‌دا، چونكه بودجه‌ی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای سێكته‌ر داده‌ڕێژرێت‌و هه‌ر سێكته‌ره‌و پاره‌ی خۆی بۆ ته‌رخانده‌كرێت، كاتێكیش ده‌ستنیشانده‌كرێت، هه‌رێم 400 یان 450 هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه‌بكات، ئه‌وا ئه‌و حیسابه كراوه كه ئه‌و پاره‌یه دێته سه‌ر داهات، كاتێك ره‌وانه ناكرێت، بێگومان بودجه كورت ده‌هێنێت. به‌ڵام وتی: ئێمه داكۆكی زۆرمان كرد سه‌رباری لاوازبوونمان‌و هه‌ندێكجار به‌تكاو رجا‌و هه‌ندێكجاریش به‌مه‌نتق داكۆكیمان ده‌كرد، به‌ڵام ئیداره‌ی هه‌رێم زۆر بێ‌باك بوو. چونكه لێپرسراوانی هه‌رێم پێیانوابوو عیراق جورئه‌تی بڕینی بودجه‌و مووچه‌ی هه‌رێم ناكات! من نازانم كورد پشتی به‌چی به‌هێزبوو؟ به‌توركیا به‌هێزبوو یان به‌ئه‌مریكا؟ من هه‌ستم له‌خۆباییبوونێكی بێبنه‌ما ده‌كرد.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه ئایا ئه‌و خۆجیاكردنه‌وه‌یه‌ی ئابوریی كوردستان بایی سه‌ربه‌خۆبوون یان به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، د. مه‌جید روونیكرده‌وه كه بێگومان سه‌ربه‌خۆبوونی ئابووریی كوردستان‌و دواتر ده‌وڵه‌تی كوردستان ئامانجێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌موومانه، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌و به‌م كه‌رسته‌و بارودۆخه‌ی ئێستاوه كه هه‌یه، كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه بارودۆخه‌كه زۆر ناسه‌قامگیره، بۆیه ئێستاش ده‌رفه‌ت هه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غداو زه‌مینه‌ش له‌باره‌و عه‌بادیش ئێستا نه‌متره له‌جاران‌و ده‌كرێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵدا هه‌ڵبده‌ینه‌وه.
PUKmedia له كوردستانی نوێ-وه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19