riklam

ئه‌مریكا 530 هه‌زار دۆلار بۆ شوێنه‌وارێكی عیراق ته‌رخانده‌كات

شوێنەوار‌‌ 08:48 PM - 2015-12-22
 شوێنه‌واری عه‌شتاری مێژوویی ده‌كه‌وێته‌ شاری بابل

شوێنه‌واری عه‌شتاری مێژوویی ده‌كه‌وێته‌ شاری بابل

كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ كه‌ 530 هه‌زار دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری عه‌شتاری مێژوویی ته‌رخانبكات.


كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ كه‌ 530 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر سندوقی شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌كان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واریی عه‌شتاری مێژوویی ته‌رخانبكات.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شهاتووه‌، پێشكه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌و شوێنه‌واره‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ستراتیجییه‌ دێت كه‌له‌ نێوان عیراق و ئه‌مریكادا بوونی هه‌یه‌.


شوێنه‌واری عه‌شتاری مێژوویی ده‌كه‌وێته‌ شاری بابل و به‌یه‌كێك له‌ شوێنه‌واره‌ جیهانییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت.


PUKmedia سۆمه‌رییه‌ نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket