خورماتوو له‌ستراتیژی شیعه‌دا
بیروڕا 01:22 PM - 2015-11-30.
برێت مه‌كگۆرك، ڕاوێژكاری سه‌رۆك ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش:
«كاتێك كورد یه‌كگرتوو بێت، هیچ شتێك ناتوانێت شكستیان پێبێنێت»
د. ئارام عه‌لی
زۆربه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین، كه سیاسه‌ت جگه له‌وه‌ی ده‌ربڕینێكی چڕ و پڕی ئابووریی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه، زانستێكیشه، كه بۆ دانانی نه‌خشه و پلان بۆ ڕۆژه‌ڤ و هه‌نگاوه هه‌نووكیی و داهاتووییه‌كان، پشت به‌زانیاریی و ئامار‌و لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كان ده‌به‌ستێت؛ واته بۆ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداێك، لێكدانه‌وه بۆ ڕه‌هه‌نده مێژوویی و ئینجا جیۆپۆلیتیكیه‌كانی ناوچه‌ی ڕووداوه‌كه و كاتی ڕوودانه‌كه ده‌كات.
ئه‌م پێشه‌كییه تیۆرییه‌م بۆ ئه‌وه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی باسی رووداوه مه‌ترسیداره‌كانی ئێستای خورماتوو و ناوچه تێكه‌ڵه‌كانی ده‌وروبه‌ری و ئه‌گه‌ره‌كانی داهاتووی نزیك بكه‌م، ده‌مه‌وێت باسی لایه‌نه مێژووییه‌كه‌ی ناوچه‌كه و گرنگیی بۆ ستراتیژی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی شیعی بكه‌م.
گرنگییه‌كانی گه‌رمه‌سێر هه‌ر له‌خانه‌قینه‌وه تا ده‌گاته خورماتوو
ڕێگای قه‌سری شیرین – خانه‌قین - به‌غدا
یه‌كێك له‌كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێرانی سه‌فه‌ویی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ململانێكانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی داكۆكیكه‌ری به‌ناو سوننی عوسمانیی و شیعی سه‌فه‌ویی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه بوو، كه پێشتریش شه‌ڕی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ساسانییه‌كاندا ڕوویداوه. ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌ویی، كه شیعه‌ی دوانزه ئیمامی كردبووه ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌كه، جگه له‌مه‌به‌سته فراوانخوازیی و جیۆپۆلیتیكه‌كانی خۆی، پێویستی به‌وه بوو ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و تاكه رێگا ستراتیژییه ئاسانه‌دا بگرێت، كه به‌كرماشان و قه‌سری شیریندا به‌ره‌و شاره‌زوور و گه‌رمه‌سێردا بۆ به‌غدا، ئینجا به‌ره‌وخوار بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و كوفه و باشووری عیراق ده‌ڕۆن. ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م ڕێكه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانیی و ئێران ساڵی ١٥٥٥ له ئه‌ماسیا بووبێت، به‌شێك له بڕگه‌كانی گفتوگۆ و ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر شاره‌زوور، گه‌رمه‌سێر و ئه‌و ناوچه‌یه بووه. دووه‌م ڕێكه‌وتنیان ساڵی ١٦٣٩ له‌زه‌هاوی كوردستان هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر دابه‌شكردنی كوردستان، به‌تایبه‌تی باشوور و عیراقی ئه‌مڕۆ بووه، به‌ڵام به‌مه كۆتایی به‌ململانێی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت نه‌هاتوو و چه‌ند جارێكی تر له‌سه‌رده‌مانی جیاوازدا شه‌ڕو به‌یه‌كدادان له‌نێوانیاندا ڕوویداوه.
ته‌نیا ڕێگایه‌كی ئاسان له‌ئێرانه‌وه بۆ عیراقی ئه‌مڕۆ، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌غدا، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لاو كوفه له‌ماوه‌ی ده‌یان و سه‌دانی ساڵی پێشوودا به‌ناو گه‌رمه‌سێردا ده‌ڕۆیشت. له‌باكووره‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی به‌هێزتر بوو، سه‌ختیی ناوچه شاخاویه‌كانیش ڕێگرییه‌كی زۆری له‌به‌رده‌م هاتوچۆی نه‌ك هه‌ر له‌شكری ئێران‌دا دروستده‌كرد، به‌ڵكو هاتوچۆی بازرگانییش؛ له باشووری عیراقیش له‌به‌ر بوونی زۆنگاو هیچ ڕێگایه‌ك نه‌بوو.
گرنگیی خورماتوو و باشووری كه‌ركوك
خورماتوو، كه سه‌رده‌مانیكی زۆر خانیجاری پێ وتراوه، تا ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌ناو سنووری لیوا و پارێزگای كه‌ركوكدا، پێش ئه‌وه‌ی بكرێته قه‌زا، وه‌ك ناحیه‌یه‌ك سه‌ر به‌قه‌زای كفری یان داقوق بووه. به‌ڵام بۆ بچووككردنه‌وه‌ی سنوری ئیداریی كه‌ركوك و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كوردی پارێزگاكه، ڕژێمی به‌عس خستوویه‌ته سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین. له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام حسێنیشه‌وه، وه‌ك ناوچه‌یه‌كی دابڕاوی ماده‌ی ١٤٠ ته‌ماشا ده‌كرێت.
ره‌نگه دیارترین رووداوی مێژووی ئه‌م ٢٠٠-٣٠٠ ساڵه‌ی دوایی، ئه‌و ڕووداوه بێت، كاتێك نادر شا ساڵی ١٧٣٣ له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆ داگیركردنی عیراقی ئه‌مڕۆ، پێش ئه‌وه‌ی په‌لاماری كه‌ركوك و موسڵ بدات، هێزێكی زۆری له‌شكره‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری خورماتوو دامه‌زراند. ده‌بێت ئه‌و كاته‌و ئێستایش خورماتوو چ گرنگییه‌كی بۆ ئێران، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی شیعی زلهێزی هه‌رێمایه‌تیی و چ عیراق هه‌بێت؟
خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، وه‌ك ده‌زانرێت توركمانی شیعه‌ی تێدا نیشته‌جێكراوه‌و جگه له‌وه‌ی شوێن نزرگه‌و مه‌قامی ئیمام و كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كانی شیعه‌یان تێدایه، زیاتر وه‌ك پشتێنه‌یه‌كی پاراستن بۆ «پایته‌ختێكی» تری شیعه‌كان؛ واته سامه‌ڕا، گرنگیی خۆیان هه‌یه. سامه‌ڕا جیا له‌شوێنه ستراتیژییه‌كه‌ی، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری دیجله، سه‌رده‌مانێكیش پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عه‌باسیی بووه، سامه‌ڕا هه‌ر ئه‌وه نییه، كه گۆڕی زۆر له‌ئیمام و كه‌سه پیرۆزه‌كانی شیعه‌ی تێدایه، وه‌ك گۆڕی عه‌لی هادی عه‌سكه‌ری، ئیمامی ده‌یه‌م و حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری، ئیمامی یانزه‌یه‌م، شوێنی له‌دایكبوون و ونبوونی ئیمامی دوانزه‌یه‌می ونبوو مه‌هدی مونته‌زه‌ر، هه‌روه‌ها گۆڕی دایكی ئیمام مه‌هدی و چه‌ندان گۆڕی تری تێدایه، كه لای شیعه‌كان زۆر پیرۆزن. له‌مانه گرنگتر ئه‌وه‌یه به‌شێك له شیعه‌كان پێیان وایه، ئیمام محه‌مه‌دی مه‌هدی، كه ساڵی ٣٢٩ كۆچی(ده‌وروبه‌ری ٩٠٠ ز.) به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌فسوناویی ونبووه، له‌ئاخر زه‌ماندا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه. سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه، زۆربه‌ی شیعه‌كان له‌و بڕوایه‌دان یه‌كێك له‌و مه‌رجه پێویستانه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئیمامی مه‌هدی دروستكردنی هێزێكه له‌خۆراسان، كه ئاڵای ڕه‌ش هه‌ڵده‌كه‌ن. له‌خۆڕا نییه، كه یه‌كێك له په‌له به‌هێزه‌كانی «حه‌شدی شه‌عبی» به ناوی «سه‌رایای خۆراسانی»یه‌وه و ڕاسته‌وخۆش له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامییدایه. بێگومان هه‌رچه‌نده «حه‌شد» به بڕیاری ئایه‌توڵا سیستانی بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌به‌غدا و شوێنه ئاینییه پیرۆزه‌كانی شیعه دروستبوو، به‌ڵام شاراوه نییه، كه لایه‌نه به‌شداربووه‌كان ئه‌جیندایه‌كی تریان هه‌یه و هه‌موو ئاماژه‌كانیش ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن، كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت تا «حه‌شدی شه‌عبی» وه‌ك سوپای پاسدارانی ئێران ببێته بڕبڕه‌ی پشتی هێزی سه‌ربازیی و جه‌نگیی ده‌وڵه‌تی عیراقی شیعی، به‌تایبه‌تیش ئه‌زموونی شه‌ڕی موسڵ و ناوچه سوننییه‌كانی تر سه‌لماندیان، كه ئه‌وان ناتوانن پشت به‌سوپای فه‌رمی عیراق ببه‌ستن.
لایه‌نگران و چاوه‌ڕوانكه‌رانی ئیمامی مه‌هدی ده‌یانه‌وێت پشتێنه‌یه‌كی شیعی به‌ده‌وری سامه‌ڕاو ئه‌و مه‌زارگایانه‌دا دروستبكه‌ن و رێگایه‌كی ستراتیژییش بۆ ئه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش سامه‌ڕا و خورماتوو و ناوچه‌كانی نزیكی ده‌كه‌ونه ناو ناوچه‌یه‌كه‌وه، كه لای ڕۆژهه‌ڵات و باكووری به «سوننه»ی كورد‌و رۆژئاوا‌و تا ڕاده‌یه‌ك باشووریشی به «سوننه»ی عه‌ره‌ب ته‌نراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری دانیشتوانی سامه‌ڕا سوننه‌ن. هه‌موو له‌بیرمانه، كه ساڵی ٢٠٠٦ ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕی ئیمامه‌كانی شیعه گه‌وره‌ترین جه‌نگی تائیفی نێوان شیعه‌و سوننه‌ی هه‌ڵگیرسان.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی شیعه، به‌تایبه‌تی نوری مالیكی و نزیكه‌كانی وه‌ك قه‌یس خه‌زعه‌لی جارجاره هه‌ڕه‌شه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و باسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك و ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كانی تر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگه دواجار مل بۆ ئه‌و دیفاكتۆیه بده‌ن، كه له‌ئه‌نجامی ڕزگاركردنی ئه‌و ناوچانه دروستبووه. به‌ڵام زۆر ئه‌سته‌مه به‌وه ڕازی ببن ئه پشتێنه‌ی ستراتیژییه‌یان له‌ژێر ده‌ستدا نه‌بێت. بێگومان هه‌مان شت بۆ جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، شاره‌بان، مه‌نده‌لی و زۆر شوێنی تری كوردنشینی پارێزگای واست «كوت»، وه‌ك به‌دره‌و جه‌سان و عه‌لی غه‌ربیش ڕاسته، كه نه‌ك هه‌ر له‌جوگرافیای كوردستاندا شوێنیان نه‌ماوه، به‌ڵكو خه‌ریكه له‌هزرو بیركردنه‌وه‌یشماندا بسڕدرێنه‌وه.
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم، كه ره‌نگه له‌ماوه‌ی نزیكدا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌پێی پارسه‌نگی هێز، هه‌ندێك سازان و ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام گرنگیی ناوچه‌كه له‌نه‌خشه‌و پلانی ستراتیژیی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی شیعییدا ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی بۆ ئاماده‌بكات!
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28