دیموكراتیه‌ت، سیسته‌مێكی ڕه‌زا قورس...!!
بیروڕا 01:20 PM - 2015-11-30.
د.ئه‌رسه‌لان بایز
(هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مان و زه‌مین و ژینگه‌ی خۆیه‌وه نیه‌و نابێ، هه‌موو به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كانیش زاده‌ی دنیا‌و مێژووی خۆیانن، بۆیه هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك به دوور له واقعی سه‌رده‌می خۆی بۆچونێكی هه‌ڵه‌و ناڕاست و بگره مه‌ترسیداریشه. چونكه سه‌یركردنی ڕووداوه‌كان به هه‌ڵه، دوور نیه كاره‌كان به‌ره‌و هه‌ڵدێرو شكستی گه‌وره ببات).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ش سه‌دان ساڵه ژێر ده‌ست و، نیشتمان پارچه پارچه‌و داگیركراوه، هه‌میشه برسی و چه‌وساوه‌و ماف خوراو بووه، هه‌ر له‌وساوه ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیش به‌رده‌وام بووه، بۆیه میلله‌تێكی ماندووه‌و، هێشتا پاشماوه‌ی ئۆپۆزسیۆن و شۆرش و خه‌باتی چه‌كدارو توند‌و تیژی له زهنیه‌تی نه‌سراوه‌ته‌وه، جیا له‌مه‌ش توندوتیژی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و هێزی چه‌ك له پاشخانی هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوونێكی ئاماده‌و به‌هێزی هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ر بكه‌ین، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاگر بارانه، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه‌و جیهان، ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به شێوه‌یه‌كی چه‌كدارانه به‌یه‌كا هه‌ڵده‌شاخێن، به‌هاری عه‌ره‌بی بۆته پایزێكی سه‌ختی دره‌نگ وه‌خت و، دره‌خته‌كان نه‌ك هه‌ر گه‌ڵایان پێوه نه‌ماوه، به‌ڵكو وا خه‌ریكه له بنج و بیخه‌وه ڕه‌گه‌كانیشیان هه‌ڵده‌كه‌نرێن.
سه‌یركه‌ن ئازادی و دیموكراتیه‌ته (جوانه‌كانی) میسری هه‌زاران ساڵ و، توركیای حه‌وت سه‌د ساڵ ده‌وڵه‌ت به چ تونێلێكدا تێده‌په‌ڕن، یه‌كه‌میان له دوای بردنه‌وه‌ی حیزبێكی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌ماندا، عه‌سكه‌ره عه‌لمانیه‌كان یه‌كسه‌ر كوده‌تایان به‌سه‌ردا كردن و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. حیزبه ئیسلامیه حوكمڕانه‌كه‌ی توركیاش، كاتێ له په‌رله‌مان كورسی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا هه‌ناسه‌یان سوار بوو‌و، هه‌ڵبژاردنیان دووباره كرده‌وه‌و ڕێگای توند‌و تیژی و، سه‌ركوت كردن و زیندانی و شه‌ڕیان گرته به‌ر، تاكو كورسیه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئاستی حوكمڕانی یه‌ك ده‌ست.
له كوردستانی نیشتمانی ئێمه‌شدا، له نێو شه‌ڕی ئه‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌ورانه‌دا، كار‌و كاسبیه‌كان لاواز بوون، بازاڕ وه‌ستاوه، حكومه‌ت قه‌رزاری دوو سێ مانگی فه‌رمانبه‌رانه‌و ژیان قوڕس بووه. چه‌ندین هه‌زار پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعشن، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاینده‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی كوردستان. له‌و باره ده‌روونی و نا ئارامی و برسیه‌تیه‌دا، دوور نیه هه‌ر ته‌نیا گڕی ده‌نكه شخارته‌یه‌ك، پاوانێكی گه‌وره یان گه‌ڕه‌كێك، شارێك بسوتێنێ.
ئا له‌م ئان و ساته‌دا حیزبه كوردستانیه‌كانی ئێمه‌ش، وه‌كو هه‌ندێ له حزب و مه‌زهه‌به ئیسلامیه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر (اجتهاد)ێك یه‌كتر ته‌كفیر ئه‌كه‌ن. په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاری توند‌و تیژی و، ده‌یانه‌وێ لاسایی ئه‌زمونه فاشیله‌كانی (به‌هاری) ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی بكه‌نه‌وه‌و یه‌كتر بسڕنه‌وه. ئه‌مه‌مان له‌بیر خۆمان بردۆته‌وه كه، كه‌سێك، حیزبێك، مه‌زهه‌بێك، حكومه‌تێك نیه له دنیادا (چ جای كوردستان) خاوه‌نی هه‌موو هۆشیاری و حه‌قیقه‌ته ڕه‌هاكان بێت. به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌و به‌شێك له هۆشیاری و حه‌قیقه‌ته‌كانیان له‌لایه. ته‌نانه‌ت هه‌ر هه‌مووشیان به‌یه‌كه‌وه ته‌نیا هه‌ندێ له هۆشیاری و حه‌قیقه‌ته‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره ته‌واو ئه‌كه‌ن.
ئێمه‌ش له كوردستاندا، به هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاین و حیزب و مه‌زهه‌ب و پێكهاته جیاجیاكانه‌وه، زاده‌ی ئه‌م خاك و میلله‌ته‌ین، خوا ئێمه‌ی وا دروست كردووه‌و مه‌حكومین به‌یه‌كه‌وه بژین. زۆر‌و كه‌م له خێر‌و بێرو شه‌ڕو چاره‌نووسی ئه‌م نیشتمانه هاوبه‌شین، بۆیه هه‌قه به سوود وه‌رگرتن له ئاژاوه‌و كێشه‌و ئاگر بارانه‌كانی ده‌وروبه‌رمان، له‌بری هه‌وڵدان بۆ یه‌كتر سوك كردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر، ڕێگا چاره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه بدۆزینه‌وه. خۆ هیچ كامێكمان له خانوی كرێ دانه‌نیشتوین تاكو ناڕه‌حه‌تی هاوسێكانمان ناچارمان بكات بگوازینه‌وه بۆ گه‌ڕه‌ك و خانوێكی تر.
ئه‌گه‌ر باسیش له‌سه‌ر ئازادی و دیموكراسی و یاسا بێت، ئه‌وا له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا به كوردستانیشه‌وه، هیچ كه‌س و لایه‌ن و ئاین و مه‌زهه‌ب و حیزبێك چ له ناوه‌وه‌ی خۆی و چ له ده‌ره‌وه ( به حیزبه‌كه‌ی خۆشمه‌وه) جیا له پێڕه‌وی ناوخۆ‌و قسه‌كردن، هێنده ڕه‌فتار دیموكراسی نین تاكو پێیان دا هه‌لبڵێین، به‌ڵكو له بواری پراكتێكدا سیسته‌می دیموكراسی ڕه‌زایه‌كی قورسی هه‌یه له لایان، ئه‌و ڕێسا‌و یاسایانه دیموكراسین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا بێت، هه‌ر وه‌كوو له میسری عه‌لمانی و له توركیای ئیسلامی‌دا بینیمان.(ئه‌مه‌یه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست).
بۆیه حه‌قه ئێمه‌ی میلله‌تێكی هه‌ژارو بێ ده‌وڵه‌ت، له‌بری ته‌ندوتیژی دژ به‌یه‌كتر، بیر له به یه‌كه‌وه ژیان و سازان و توافق بكه‌ینه‌وه، نه‌وه‌كه خوای نه‌خواسته به ده‌ردی ڕابردووی مێژووی خۆمان بچینه‌وه‌و، به‌ر یه‌كێ له‌و شه‌پۆڵه سه‌ر شێتانه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه بكه‌وین و هێنده‌ی هه‌شمانه له ده‌ستی بده‌ین، دواتریش فرمێسكی په‌شیمانی بۆ بڕێژین.
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24