روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
جینۆساید 09:25 AM - 2015-11-30.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ وته‌بیژی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان رێكخرابوو. تیشك خرایه سه‌ر بابه‌تێكی كه‌ناڵی nrt كه باسی له‌نه‌مانی یه‌ك ملیار دینار كردبوو له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان كۆی هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان ره‌ت كرایه‌وه و به داتا و ئامار سه‌رجه‌می ئه‌و پاره‌یه خرایه روو.
سه‌ره‌تا فوئاد عوسمان وته‌بیژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌قی ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ره‌وانه كرابوو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و رایگه‌یاند:
كه ئه‌م بابه‌ته‌ی كه باس كراوه دووره له راستی و وه‌كو وه‌زاره‌ت ئاماده‌ن كه هه‌موو زانیاریه‌ك بخه‌نه به‌ر دیدی رای گشتی له رێگای كه‌ناڵه‌كانه‌وه هه‌روه‌ك دانانی وێنه‌ی جه‌نابی وه‌زیر له‌گه‌ڵ هه‌والێكی وادا ته‌شهیره به كه‌سایه‌تی وه‌زیر و وه‌كو وه‌زاره‌ت رێجكه‌ی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌نالانه ده‌گرینه به‌ر كه لاده‌ده‌ن له ئیتیكی روژنامه‌وانی .
هه‌روه‌ك روی قسه‌ی كرده ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم كه به‌ر له ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له‌رێگای كه‌سێكه‌وه كه وه‌زیفه‌ی ئیداری و یاسایی نیه له‌وازه‌ت دزه‌ی به زانیاری لێكۆڵینه‌وه كرده‌وه ئه‌وه‌ش بی لایه‌ن و ئیداریه‌تی ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
دواتر به‌ختیار فه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته دا.
به‌ختیار فه‌ره‌ج رایگه‌یاند: كه به برِیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بری 10٪ی موچه‌ی پله باڵاكان كه‌م كراوه‌ته‌وه هاتووه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش به پێی ئه‌و رێنمایی و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی دراوه بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی خه‌رج كردووه و گوتی: "هه‌موو پسووله‌كانی خه‌رج كردن له‌به‌رده‌ست دایه و بۆ هه‌موو راگه‌یاندنێك هه‌یه كه كۆپییه‌كی نووسراوه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێت".
به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان زیاتر داتا و ئاماری له‌مه‌ر بابه‌ته‌كه خسته‌رِوو گوتی: به پێی ئه‌و دۆسیانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ئاشكرایكرد بڕی پاره‌ی 2 ملیار و 711 ملیۆن و 690 هه‌زار و 750 دینار هاته‌وه‌ته سه‌ر خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه خه‌رجیان كردووه:
- بۆ هاوكاری و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه‌سوكاری پله‌یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان له پارێزگاكانی هه‌ولیرِ 618 ملیۆن – سلێمانی 632 ملیۆن – دهۆك 300 ملیۆن كه‌ركووك 185 ملیۆن سه‌رف كراوه كه به پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ 1380 دۆسیه بووه و كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه ده‌كاته 1 ملیار و 735 ملیۆن دینار.
- بۆ هاوكاری كه‌سوكاری شه‌هیدانی بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا و ئێران له بناری قه‌ندیل و چۆمان و سیده‌كان بۆ 11 خێزان و هه‌روه‌ها 65 خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بری پاره‌ی 26 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار خه‌رج كراوه.
- بۆ برینداران چه‌كی كیمیایی ده‌رجه ١ كه رێژه‌یان 56 كه‌س بووه، بۆ هه‌ر كامیان یه‌ك ملیۆن دینار خه‌رج كراوه و بۆ ده‌ره‌جه 2 بڕی 650 هه‌زار دینار بۆ هه‌ركه‌سێك ته‌رخان كراوه كه ئه‌وانیش 148 كه‌س بوون. كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه 152 ملیۆن و 200 هه‌زار دیناره.
- یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هید مسته‌فا بڵند كه له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك له‌به‌ر چاوی خێزانه‌كه‌ی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه سه‌ریان بڕی.
- برِی پاره‌ی گه‌رِاوه بۆ به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كان وه‌زاره‌ته‌كان و دادوه‌ره‌كان به برِیاری وه‌زاره‌تی دارایی 398 ملیۆن و 987 هه‌زار و 550 دینار بووه.
- 398 ملیۆن و سێ هه‌زار و 200 دینار به پێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گواستراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سندووقی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌به پێی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌ی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه 2 ملیار و 711 ملیۆن و 690 هه‌زار و 750 دینار بووه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری جیادا هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری وه‌زاره‌ت بۆ به‌دواداچوون و هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌و رووه‌وه په‌ری نوری عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان روونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته روو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له شنگال چه‌ندین گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی كێشه ئه‌منی ناتوانن هه‌ڵی بده‌نه‌وه.
په‌ری نووری ئاماژه‌ی به نموونه‌یه‌كدا كه له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ شنگال لایه‌نی سه‌ربازی و ئیداری له‌و ناوچه‌یه هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كردووه كه به هه‌ڵه بۆردومانی شاره‌كه نه‌كه‌ن كاتیك تیمی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌چنه سه‌ر گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان.
له‌سه‌ر هه‌مان پرس به‌رِێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ختیار فه‌ره‌ج رایگه‌یاند: كه كێشه‌ی دارایی له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كاندا هه‌یه و ترسی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه تا چه‌ند رۆژی داهاتوو باران ده‌بارێ و رووفاتی شه‌هیدان له‌و ناوچه‌یه به دیار ده‌كه‌ون كه له‌ژێر گڵ نراون. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ختیار فه‌ره‌ج گوتی: " وه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان داوامان له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه به هه‌ر ناوێك و به هه‌ر شێوازێك كه ده‌توانن بره پاره‌یه‌كی دیاریكراومان بۆ ته‌رخان بكه‌ن كه بتوانین ئه‌و گۆڕانه هه‌ڵبده‌ینه‌وه".
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17