riklam

توركیا سێ پلداری سه‌ربازی ده‌ستگيرده‌كات

جینۆساید‌‌ 08:17 AM - 2015-11-30
به‌تۆمه‌تی  سیخوڕی

به‌تۆمه‌تی سیخوڕی

حكومه‌تی توركیا له‌به‌رامبه‌ر رێگیریكردن له‌ تێپه‌ڕبوونی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگركردبوو ، سێ پله‌داری سه‌ربازی كه‌له‌ دوو ژه‌نه‌ڕاڵ و كۆڵۆنێلێكی سوپای ده‌ستیگركرد. 

 

به‌پێی هه‌واڵێكی DW   ی ئه‌ڵمانیا ، حكومه‌تی ئه‌ردۆگان له‌به‌رامبه‌ر رێگیركردن له‌ تێپه‌ڕبوونی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگر بۆ ناو خاكی سوریا ، له‌لایه‌ن دوو ژه‌نه‌ڕاڵ و كۆڵۆنێلێكه‌وه‌ ، به‌پێی فه‌رمانی دادواكاری گشتی توركیا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراو له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان . 

 

ئه‌وه‌ش باسكراوه‌: ده‌وڵه‌تی توركیا رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ داوه‌و گوایه‌ هاوكاری مرۆیی بوونه‌ بۆ دۆسته‌ توركمانه‌كانیان له‌سوریا ، كه‌له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه‌ هێرشیانكراوه‌ته‌ سه‌ر و ئه‌وانیش روبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر گروپی تیرۆرستی داعش به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن . 

 

به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنی توركیا ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و جه‌ختله‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وانه‌ هاوكاری سه‌ربازین و بۆ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی ناو سوریا ره‌وانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌جوڵێنه‌وه‌ . 

 

ئاژانسه‌ ئه‌ڵمانیایه‌كه‌ ناوی ئه‌فسه‌ره‌ پله‌داره‌كانی ئاشكراكردوه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ :" سه‌رله‌شكر ئیبراهیم ئایدن و سه‌رتیپ حه‌مزه‌ چه‌له‌ب و كۆڵۆنێڵی پێشوو له‌سوپای توركیا بورهان ئه‌لدین جهانگیراوغلۆ ".

 

ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه‌ كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت و به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی رۆژنامه‌ی به‌تۆمه‌تی سیخوڕی له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌سه‌ر ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌ستگیركردبوون . 

 

PUKmedia  و،سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket