riklam

وه‌فدێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی سنه‌ ده‌كات

کوردستان 11:34 AM - 2015-11-29
 هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌ڵه‌بجه‌

له‌سه‌ر بانگهێشتی پارێزگاری سنه‌، وه‌فدێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی سنه‌ ده‌كات.

عه‌لی عوسمان جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌ به‌ PUKmedia  ی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20-11-2015 له‌سه‌ر بانگهێشتی پارێزگاری سنه‌، وه‌فدێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌سه‌ر په‌رشتی عه‌بدوڵڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌رێگه‌ی سنووری باشماخه‌وه‌ سه‌ردانی پارێزگای سنه‌ی كرد.

وه‌فده‌كه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ پێكهاتوون له‌ پارێزگار، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش، ته‌ندروستی،كه‌شتوكاڵ، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، كاره‌با و نوێنه‌ری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌.

عه‌لی عوسمان وتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پارێزگای سنه‌ دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.

هاوكات ئاژانسی ئێرنا-ی ئێرانی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پارێزگای سنه‌، چه‌ندین رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان پارێزگای سنه‌ و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئیمزا ده‌كرێت.

PUKmedia   جه‌واد حه‌یده‌ری 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket