riklam

فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان تیرۆرستان بۆردومان ده‌كه‌ن

کوردستان 10:54 AM - 2015-11-29
تیرۆرستانی داعش پێنج كه‌سیان لێ كوژراوه‌

تیرۆرستانی داعش پێنج كه‌سیان لێ كوژراوه‌

ئه‌مڕۆ 29-11-2015 فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان گوندێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان بۆردومانكرد.


ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان گوندی كه‌رمردی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی قه‌راجیان بۆردومانكرد.


وتیشی: ئه‌و گونده‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژئاوای قه‌زای مه‌خموورو له‌و بۆردومانه‌دا تیرۆرستانی داعش پێنج كه‌سیان لێ كوژراوه‌و زیاتر له‌حه‌وت كه‌سیش بریندارن.


لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموور ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌دواتر ئۆتۆمبیلێكی تیرۆرستانی داعش كراوه‌ته‌ ئامانج و چوار كه‌سی تێدا كوژراوه‌.


شایه‌نی باسه‌، كه‌له‌ئێستادا بۆرده‌مانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket