riklam

دوو خوێندكار بۆ نابینایان داهێنان ده‌كه‌ن

جیهان 10:30 AM - 2015-11-29
نرخه‌كه‌شی  ( 16 دۆلاره‌)

نرخه‌كه‌شی ( 16 دۆلاره‌)

دوو خوێندكاری روسی كه‌ ساڵی دووه‌می خوێندنیانه‌ چاویلكه‌یه‌ك بۆ نابینایان دروستده‌كه‌ن.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌زانكۆی تۆمسك رایگه‌یاندوه‌: دوو خوێندكار كه‌ساڵی دووه‌می خوێندنیانه‌ چاویلكه‌یه‌كیان دروست كردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌س كه‌نابینان.


وتوشیه‌تی: له‌ناو جامه‌كانی ئه‌و چاویلكه‌یه‌دا ئامێرێكیان داناوه‌ كه‌شه‌پۆله‌كانی ده‌نگ وه‌رده‌گرێت و ماوه‌ی نێوانی كه‌سه‌ نابیناكه‌و سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌كه‌ دیاری ده‌كات و ئه‌و ئامێره‌ش به‌نده‌ به‌هێدفۆنێكه‌وه‌و له‌كاتی نزیك بونه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌نگه‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی دوركه‌وتنه‌وه‌شی ده‌نگه‌كه‌ هێواش ده‌بێته‌وه‌.

329729112015_OKJHB.jpg


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: ئه‌م چاویلكه‌یه‌ له‌دووری سێ مه‌ترو نیوه‌وه‌ به‌باشی كارده‌كات به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر بێت ره‌نگه‌ به‌باشی كاره‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دات.
شایه‌نی باسه‌، كه‌له‌دوای پشكنینی ته‌واوه‌تی ئه‌و چاویلكه‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌و نرخه‌كه‌شی  ( 16 دۆلاره‌).


PUKmedia ئاژانسی RT
و/ هاژه‌ باست

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket