riklam

ئه‌ڵمانیا سه‌رباز ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات

جیهان 10:05 AM - 2015-11-29
سوپای ئه‌ڵمانیا

سوپای ئه‌ڵمانیا

سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی 1200 سه‌رباز  ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات.

فۆلكر ویكر سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌: هێزی ئاسمانی ئه‌ڵمانیا 1200 سه‌رباز ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان.

رادیۆ ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ به‌رلین سووره‌ له‌سه‌ر له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

جێی باسه‌ هێشتا كاتی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و 1200 سه‌ربازه‌ بۆ سوریا رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

PUKmedia  و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket