riklam

مه‌لابه‌ختیار : پارێزه‌رو به‌رگریكارێكی تر له‌ئازادیی‌و دیموكراسی، تیرۆر كرا

کوردستان 11:35 PM - 2015-11-28
.

.

له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیدكردنی تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی سه‌ندیكای پارێزه‌ران هه‌ڤاڵ مه‌لابه‌ختیار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی بروسكه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌ی ئیدانكرد . 

 

ده‌قی بروسكه‌كه‌:  

بروسكه‌ی هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی

 

به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ئامه‌د، پارێزه‌رو به‌رگریكارێكی تر له‌ئازادیی‌و دیموكراسی، تیرۆر كرا.

 

تاهر ئێڵچی؛ سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د، ئه‌مڕۆ دوابه‌دوای كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی، كه‌ ئامانج لێی داكۆكیكردن‌و به‌رگرتن بوو له‌شێواندنی مێژووی گه‌له‌كه‌مان‌و پاراستنی مناره‌ی چوار ئه‌ستونی ئامه‌د، به‌داخه‌وه‌، له‌لایه‌ن دژومنانی ئازادیی‌و دیموكراسییه‌وه‌، به‌ناهه‌ق شه‌هید كرا.

 

به‌شه‌هید كردنی ئێڵچی، كه‌ پارێزه‌رو وڵاتپارێز‌و كوردپه‌روه‌رێكی ئازادیخوازی هه‌ڵكه‌وتووی گه‌له‌كه‌مان بوو له‌باكوری كوردستان، تیرۆریستان ده‌یانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌، ده‌نگه‌ دلێرو دیموكراسیخوازه‌كانی گه‌له‌مان، له‌ناوبه‌رن‌و كاروانی پارێزگاریی له‌ماف‌و ئازادییه‌كانی گه‌له‌مان، بكوژێننه‌وه‌.  

 

بۆیه‌ لێره‌وه‌، وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان له‌گه‌له‌مان، له‌شاری ئامه‌دی سه‌ربه‌رز‌و له‌ماڵباتی شه‌هید ئێڵچی پارێزه‌ری ئازادی. داواكاریشین، به‌زوترین كات تاوانباران ده‌ستگیر بكرێن‌و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نرێن. 

مه‌لا به‌ختیار

 

تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی سه‌ندیكای پارێزه‌ران ئه‌مڕۆ له‌سه‌روبه‌ندی رێوره‌سمێكدا بۆ پشتیوانیكردنی به‌دیهێنانی ئاشتی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی كورد له‌ناوچه‌ی سوری ئامه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ تیرۆركرا . 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket