riklam

رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری ولیانی ده‌ست نیشانكرا

کوردستان 11:09 PM - 2015-11-28
له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌

له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانیه‌وه‌ دامه‌زراوه‌

ئه‌مڕۆ 28-11-2015 له‌رێوڕه‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی شێخ و مورید و رێگرانی ته‌ریقه‌تی قادری و لیانی و به‌رپرسانی حزبی و حكومی له‌شارۆچكه‌ی رۆڤیای سه‌ربه‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ،شێخ به‌در شێخ موعته‌سه‌م وه‌ك رابه‌ری ته‌ریقه‌ته‌كه‌ ده‌ست نیشانكرا . 

 

شێخ به‌در شێخ موعته‌سه‌م رابه‌ری نوێی ته‌ریقه‌ته‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند : پاش كۆچی دوای باوكم و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی من وه‌ك رابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری و لیانی له‌كوردستان و عیراق و جیهان ده‌ست نیشانكراوم.

 

وتیشی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خزمه‌ت به‌ته‌ریقه‌تی قادری و لیانی له‌ هه‌موو جیهاندا بكه‌م . 

 

ته‌ریقه‌تی قادری و لیانی له‌ساڵی 1081 ی كۆچی له‌سه‌رده‌ستی شێخ عه‌بدولقادر گه‌یلانی دامه‌زراوه‌و له‌دوای كۆچی باوكیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ شێخ به‌در به‌رزنجی وه‌ك جێنشینی ده‌ست نیشانكرا . 

 

PUKmedia  تایف گۆران 

 

1982028112015_12308798_438453183020156_1968623791892227792_n.jpg

3082028112015_12308342_438453203020154_6080765719300473736_n.jpg

4582028112015_try.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket