riklam

به‌ڤیدیۆ.. ساته‌وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌ی خورماتوو

کوردستان 09:51 PM - 2015-11-28
ته‌واوی زیانلێكه‌وتووان هاووڵاتی شیعه‌ مه‌زهه‌بن

ته‌واوی زیانلێكه‌وتووان هاووڵاتی شیعه‌ مه‌زهه‌بن

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیدا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به‌خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیسدا ته‌قیوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 15 شه‌هیدو برینداری لێكه‌وته‌وه‌ . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هێزه‌كانی ئاسایشی خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای خورماتوودا كه‌ خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی كرده‌ ئامانج ، چوار كه‌س كوژراون و 11 ی تریش برینداربوون .

 

وتیشی: ته‌واوی زیانلێكه‌وتووان هاووڵاتی شیعه‌ مه‌زهه‌بن و ته‌ندروستی سیانیان ناجێكره‌و برینه‌كانیان قورسن .

رونیشكرده‌وه‌: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كرده‌وه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه‌ له‌جۆری كیابوو. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket