riklam

به‌ڤیدیۆ.. مانگێك پێش ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو

کوردستان 09:28 PM - 2015-11-28
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی داوای ئازادی و ئاشتی ده‌كات

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی داوای ئازادی و ئاشتی ده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی شوری شاری ئامه‌د له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستدرێژی گوللــه‌ له‌تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسیان، به‌پێی راپۆرتێكی Channel 4 News  مانگێك پێش ئێستا له‌دیدارێكدا ئاشكرایكردبوو كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو .

 

جاناتان رۆگمان Jonathan Rugman رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی كه‌ناڵه‌كه‌ كه‌دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدابوو، تاهیر ئاڵچی ئاشكرایكردبوو ، كه‌له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه‌و له‌ئێستادا ژیانی له‌مه‌ترسیدایه‌ .

 

هه‌ر له‌و دیداره‌دا رۆگمان پرسیاری لێده‌كات ، كه‌ هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كان چیه‌ ؟، ئاڵچی رونیده‌كاته‌وه‌:" جگه‌ له‌وه‌ی داوای ئاشتی و ئازادی ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی هیچی تری له‌گه‌ڵ كه‌سدا نیه‌". پاشان جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌:" ئه‌گه‌ر له‌و پێناوه‌دا بكوژرێم ئه‌وه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م ، دواتر گه‌له‌كه‌م به‌شه‌هیدم ده‌زانن ". 

 

 

دیداره‌كه‌ مانگێك پێش ئێستا ئه‌نجامدرابوو . 

 

PUKmedia و ، سامان یاروه‌یس 

 

 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket