riklam

پۆتین : گه‌شتكردن بۆ توركیا رابگرن

جیهان 08:56 PM - 2015-11-28
.

.

له‌به‌رده‌وامی هه‌ڵوێسته‌كانی روسیا له‌به‌رامبه‌ر خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی روسیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیاوه‌ ، فلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیا  چه‌ند بڕیارێكی دژ به‌حكومه‌تی توركیا ده‌ركرد . 

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی روسیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، فلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیا بڕیاریداوه‌ كه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 ه‌وه‌ گه‌شتكردنی بازرگانی بۆ توركیا رابگرێت . 

 رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌مشه‌و كۆشكی كرملین له‌زاری فلادیمێر پۆتینه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، داواكراوه‌ كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كان گه‌شته‌كانیان بۆ توركیا رابگرن ، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی روسیا له‌ناو خاكی سوریا . 

 

به‌پێی زانیاریه‌كان مانگانه‌ له‌سه‌روی پێنج هه‌زار گه‌شتیاری روسیا روو له‌ توركیا ده‌كه‌ن . 

ئه‌و بڕیارانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا سوپای روسیا سیستمی دژه‌ موشه‌كی ئێس 400  ترامپفی له‌ سه‌ر سنوری سوریا له‌ لازقیه‌ جێگركردوه‌. 

 

PUKmedia  و ، سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket