riklam

یادی دوو شه‌هیدی باڵه‌كایه‌تی ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 08:54 PM - 2015-11-28
شه‌هیدان سومبڵی پاراستنی نیشتمانن

شه‌هیدان سومبڵی پاراستنی نیشتمانن

دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌ستانێكی ناحیه‌ی وه‌رتێی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ كادیرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان (28)ـــه‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به‌رز راگیردرا.

 

لوقمان وه‌ردی لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی چۆمانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به‌ pukmedia ی راگه‌یاند: به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ژماره‌یه‌ك كادیرانی حزبه‌كه‌مان له‌ قه‌زای چۆمان و ناحیه‌ی قه‌سرێ و حاجی ئۆمه‌ران و وه‌رتێ و گه‌لاَڵه‌ له‌ گۆرستانێكی ناحیه‌ی وه‌رتێ یادی هه‌ردوو شه‌هیدی فه‌رمانده‌ (حوسێن وه‌ردی و شێخ محیه‌دین خۆشكانی) مان كرده‌وه‌.

 

لوقمان وه‌ردی وتیشی: له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان به‌ڵێنمان به‌گۆری شه‌هیدان دا كه‌ درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌یان بین و بێ دابران و هه‌ست به‌ماندووبوون تێبكۆشین له‌پێناو ئازادی و پاراستنی ولاَت و گه‌له‌كه‌مان.

 

ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتیی وتیشی: به‌و پێه‌ی باڵه‌كایه‌تی لانكه‌ و په‌ناگه‌ی شۆرشه‌ كوردیه‌كان بووه‌ به‌تایبه‌تی شۆرشی نوێ بۆیه‌ به‌عس به‌چاوی رق و قینه‌ و دووژمنانه‌ سه‌یری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كردوه‌ و هه‌وڵی شه‌هید كردن و ده‌ستگیركردنی رۆڵه‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ری زۆر داوه‌ و كه‌م ماڵی باڵه‌كایه‌تی هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن شه‌هیدێك یان زیندانیه‌كی سیاسی یان كه‌م ئه‌ندامێكی سه‌نگه‌ر یان پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین نه‌بێت وه‌ كه‌م گردو شاخ و ته‌پۆلكه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان هه‌یه‌ خوێنی رۆڵه‌یه‌كی ئێمه‌ی تێدا نه‌رژابێت كه‌م گۆره‌ستانی ده‌ڤه‌ره‌كمان هه‌یه‌ ته‌رمی پیرۆزی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی رێگای رزگاری كوردستانی تێدا نه‌نێژرابێت.

 

له‌   28/11/1987 له‌ دۆڵی خانه‌قای ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی دوو فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به‌ناوی ( حوسێن وه‌ردی و شێخ محیه‌دین) خۆشكانی كه‌ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تین ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی رژێمی به‌عس و دوای شه‌رێكی زۆر و تۆماركردنی نه‌به‌ردی هه‌ردوو فه‌رمانده‌ شه‌هید ده‌كرێن و دوای هه‌وڵێكی زۆر ته‌رمی پیرۆزی هه‌ردوو شه‌هید ده‌كه‌وێته‌وه‌ ده‌ستی  هێزی پێشمه‌رگه‌ و له‌ گۆره‌ستانێكی ناحیه‌ی وه‌رتێ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌نێژرێن.

 

PUKmedia  راماڵ ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket