riklam

وه‌فدێكی كونسوڵی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كه‌ن

کوردستان 08:47 PM - 2015-11-28
بارودۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا

بارودۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرا

ئه‌مڕۆ رۆژی 28-11 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن,ك پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێم كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئالان گیپیخات سه‌ركونسوڵ و ئه‌لیكسه‌نده‌ر پۆكین جێگری سه‌ركونسوڵ و خاتوو ئیلیڤیا ئیتۆند به‌رپرسی دۆسێی عیراق له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا.

 

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كارگێرِی مه‌كته‌بی سیاسی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستیانه‌ی كرد كه‌ پاریسی –یان كرده‌ ئامانج و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیانله‌ده‌ستداو برینداربوون . 

 

حاكم قادر رایگه‌یاند: گرووپی تیرۆریستی داعش مه‌ترسییه‌كی جیهانییه‌ و ده‌بێت به‌ره‌نگاریی تیرۆریش له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بێت و به‌ره‌یه‌كی فراوانتر بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌تایبه‌تی، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌ هاوكاتی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ، پێویسته‌ سه‌رچاوه‌ی دارایی و هاوكاریی تیرۆریستانیش وشك بكرێن و دواتریش شه‌رِی فكری بیری توندره‌وی و تیرۆریستی بكه‌ین.

 

هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌ جه‌نگاوه‌ری دیموكراسییه‌ و دووساڵه‌ له‌سه‌نگه‌ریی به‌ره‌نگاریی تیرۆریستاندایه‌ و ،وتیشی: ئه‌م به‌ره‌نگاریی و جه‌نگه‌ وه‌كچۆن درێژخایه‌نه‌، ئاوهاش پێویستی به‌ پشتیوانی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نه‌، رۆڵی فه‌ره‌نساش له‌ هاوكاریی و پشتیوانی جێگه‌ی ستایشه‌، 

 

روونیشیكرده‌وه‌، كه‌ مێژووی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی كورد و فه‌ره‌نسا دێرینه‌ و پێویست ده‌كات ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ پارێزراو و په‌ره‌پێدراوبێت و جه‌ختیشكرده‌وه‌ : فه‌ره‌نسا كه‌ لانكه‌ی دیموكراسییه‌ رۆڵی گرنگی هه‌یه‌ له‌ پشتیوانی كورد بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانی به‌تایبه‌ت مافی چاره‌ی خۆنوسین و پشتگیریی و پشتیوانیكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان.

 

هه‌روه‌ك له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی له‌ هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌وردی و گشتگیر قسه‌وباسی له‌سه‌ر كرا و حاكم قادر دووپاتیكرده‌وه‌،  كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری گۆرانكاریی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پێویسته‌ مافی گه‌لی كورد له‌به‌رچاوبگیرێت و جارێكی دیكه‌ زوڵم و ناهه‌قی لێنه‌كرێت و به‌گه‌لێكی به‌شخوراو به‌جێ نه‌هێڵدرێت.

 

هه‌روه‌ك رونیكرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخی عیراق ناجێگیره‌ و چاره‌نوسیشی دابه‌شبوونه‌، چونكه‌ كێشه‌ی قوڵ له‌ نێوان شیعه‌ و سوننه‌دا هه‌یه‌ و كوردیش كێشه‌ی له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌یه‌.

 

لایخۆشییه‌وه‌ كونسوڵی فه‌ره‌نسا سوپاسی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی كرد بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ هاوخه‌می و به‌ستایشه‌وه‌ باسی له‌ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستان كرد و وتی: فه‌ره‌نسا پشتیوانی ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ به‌ره‌ی دژ به‌تیرۆردایه‌ و شانازی به‌ هاوپه‌یمانێتی كورد و پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات و هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆر و تیرۆریستان هه‌ره‌شه‌ن بۆسه‌ر ئازادی  و دیموكراسیی و شارستانییه‌ت و له‌دژی مرۆڤایه‌تین.

 

هه‌روه‌ك رایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا نكوڵی ناكات له‌ پشتیوانی پێشمه‌رگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكارییكردن.

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket