riklam

ئەو وەزارەت و دەستانەی ئەم هەفتەیە موچە وەردەگرن

ئابوری 05:29 PM - 2015-11-28
.11 وەزارەت و ژمارەیەك دەستەو شوێن موچەی ئاب وەردەگرن

.11 وەزارەت و ژمارەیەك دەستەو شوێن موچەی ئاب وەردەگرن

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت لە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی موچەدا، لەم هەفتەیەدا موچەی مانگی ئابی ژمارەیەك وەزارەت و دەستەو دەزگای سەر بەحكومەت دابەشدەكرێت.

- رۆژی یەكشەممە 2015/11/29 موچەی مانگی ئابی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی و كاروباری شەهید و ئەنفالكراوان، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

- رۆژی دووشەممە 2015/11/30 موچەی مانگی ئابی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سروشتییەكان، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان و دەزگاكانی مین، دیوانی چاودێریی دارایی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەستەكانی ماف، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

- رۆژی سێشەممە 2015/12/1 مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، رۆشنبیری و لاوان و گواستنەوەو گەیاندن دابەش دەكرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket