riklam

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەناو قەزای خورماتوو تەقییەوە

کوردستان 05:25 PM - 2015-11-28
 پێنج كەس شەهید بوون و 13ی تریش بریندار بوون

پێنج كەس شەهید بوون و 13ی تریش بریندار بوون

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەناو قەزای خورماتوو تەقییەوەو ژمارەیەك شەهیدو برینداری لێكەوتوەتەوە.

پەیامنێرمان لەخورماتوو پێی راگەیاندین لەخاڵێكی پشكینین هێزە ئەمنیەكان لە لەپشت ئامادەیی پیشەسازی قەزای خورماتوو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقیوەتەوەو بەپێی ئامارەكانیش پێنج كەس شەهید بوون و 13ی تریش بریندار بوون.

وتیشی: هێزە ئەمنیەكان گومانیان لەوە هەیە كە ئەو تەقینەوەیە لەڕێی كەسێكی خۆكوژەوە ئەنجامدرابێت، چونكە لەبازگەیەكی هێزە ئەمنیەكاندا تەقینەوەكە رویداوە.

PUKmedia  هاوكار حەسەن -خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket