بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان ده‌كرێته‌وه
کوردستان 04:38 PM - 2015-11-28كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: بنكه‌ی ته‌ندروستی بۆ گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كرێته‌وه.
د. میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌میانی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌هید كه‌مال محه‌مه‌د له گه‌ڕه‌كی كه‌نده‌سوره‌ی شاری سلێمانی كه له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم و د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی و دكتۆر میران محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بنكه‌ی ته‌ندروستی شه‌هید كه‌مال محه‌مه‌د له گه‌ڕه‌كی كه‌نده‌سوره‌ی شاری سلێمانی كرایه‌وه.
له‌و رێوره‌سمه‌دا د. میران محه‌مه‌د رایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی له‌كه‌نده‌سوره، دووه‌م مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیه له‌گه‌ڕه‌كه نوێكانی سلێمانی و له‌چه‌ند ھه‌فته‌ی داهاتوشدا سێ مه‌ڵبه‌ندی تری ته‌ندروستی ده‌كه‌نه‌وه، وتیشی یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه، كاركردنی پزیشكی خێزانی و خۆپاراستن و نه‌خۆشییه‌كانی ددان ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند:ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه زه‌وی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هید كه‌مال، له‌لایه‌ن ماڵه شه‌هیدێكه‌وه دابینكراوه له‌بری ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی زه‌وی وه‌رگرتن بن، وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدێك، خۆیان زه‌ویان به‌حكومه‌ت به‌خشیوه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی له‌گه‌ڕه‌كه‌كان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغییه له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی.
بنكه‌ی ته‌ندروستی كه‌نده‌سوره به بودجه‌ی 540 ملیۆن دینار جێبه‌جێكراوه‌و له مانگی سێی 2013 ه‌وه به‌ردی بناغه‌ی دانراوه و زه‌وی بنكه ته‌ندروستییه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند خێرخوازێكی شاری سلێمانییه‌وه دابینكراوه، ڕووبه‌ره‌كه‌ی 1200 مه‌تره،به‌ڵام له 28-11-2015 ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه كرایه‌وه و هاووڵاتیان له سبه‌ینێوه ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
PUKmedia جه‌عفه‌ر حسێن
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24