riklam

بۆچوونی هۆڵندنییه‌كان به‌رامبه‌ر روودانی كاری تیرۆرستی له‌وڵاته‌كه‌یاندا

جیهان 03:59 PM - 2015-11-28
هۆڵندیه‌كان له‌گه‌ڵ توندكردنی سنووری وڵاته‌كه‌یانن

هۆڵندیه‌كان له‌گه‌ڵ توندكردنی سنووری وڵاته‌كه‌یانن

له‌ 70% ی هۆڵه‌ندییه‌كان بۆ چوونیان وایه‌ كاری تیرۆرستی له‌ وڵاته‌كه‌یاندا ئه‌نجامده‌ده‌رێت.

به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كی رۆژنامه‌ی (AD ) هۆڵه‌ندا كه‌رۆژی 27-11-2015 بڵاوی كردۆته‌وه‌ له‌ 70% هاووڵاتیانی هۆڵندا پێیان وایه‌ وڵاته‌كه‌یان رووبه‌ڕووی كاری تیرۆرستی ده‌بێته‌وه‌.

هه‌ربه‌پێی راپرسییه‌كه‌ ئه‌و بۆ چوونه‌ زیاتر له‌لای ژنانه‌ كه‌ له‌ 55% هه‌یه‌.

له‌ دوای رووداوه‌كانی پاریس و مه‌ترسییه‌كانی برۆكسل، هاووڵاتیان زیاتر به‌وریاییه‌و مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردان كردنی گۆره‌پانه‌كانی یاری، كۆنسێرت و شوێنه‌ قه‌ره‌باڵه‌غه‌كان و هه‌ڵده‌ده‌ن له‌و شوێنانه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌، له‌و كه‌سانه‌ی پرسیاریان لێكراوه‌ له‌ 68% ده‌خوازن به‌ته‌واوه‌تی سنووره‌كان دابنرێته‌وه‌ كۆنترۆڵی سنوور توندبكرێت، هه‌روه‌ها له‌41% ده‌خوازن هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان به‌ئاشكراو به‌دیاریكراوی بینا حكومی و شوێنه‌ تایبه‌تییه‌كان بپارێزن. له‌ 41% پیان باشه‌ ئیتر وڵاته‌كه‌یان رێگه‌ نه‌دات په‌نابه‌ران بێنه‌ وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆرستان خۆیان خزاندۆته‌ ناو ئه‌و شه‌پۆله‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌. له‌دوای رووداوه‌كانی پاریسه‌وه‌ نزیكه‌ی نیوه‌ی هۆڵه‌ندیبه‌كان هه‌ست به‌ئاسایش و ئارامی ناكه‌ن.

PUKmedia سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌كانی هۆڵندا
و.كامه‌ران ئه‌حمه‌د سلێمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket