هۆڵندا.. به‌ركه‌وتوویه‌كی تری چه‌كی كیمیاوی ماڵئاوایی له نیشتمان كرد
ی.ن.ک 01:56 PM - 2015-11-28كاروانی جیهاز ماڵئاوایی له‌هه‌ڤاڵان و دۆستانی كرد
په‌یامی یانه‌ی كودی "میدیــــا"ی هۆڵه‌ندا
پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ماندوونه‌ناس كاك كاروانی جیهاز
كۆچی یه‌كجاره‌كی و دواماڵئاوایی له هه‌ڤاڵه‌كانی كرد....!
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆر و به دڵێكی پڕ له خه‌مه‌وه، ئه‌م هه‌وڵه جه‌رگبڕه‌تان پێ ڕائه‌گه‌ینین، یه‌كێك له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی لیژنه‌ی پێشووی سه‌رپه‌رشتی یانه‌ی كوردی "میدیــــا"ی ئه‌مستردام، هه‌ڤاڵی ئازیز و خۆشه‌ویستمان پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ڕۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی كوردایه‌تی، كاروان عه‌بدوڵڵا تۆفیق ناسراو به (كاروانی جیهاز- كاروان كیمیاوی)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 27 ساڵه به‌ده‌ست برینداربوونه‌كه‌یه‌وه، به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی، كیمیاویی گێنگڵ ئه‌دات.
به‌داخه‌وه ڕۆژی 22-11-2015 به سه‌ختی توشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی كاتژمێر 12:15 نیوه‌ڕۆ، ڕێكه‌وتی 26-11-2015 له نه‌خۆشخانه‌ی خرۆنیگن دڵه‌گه‌وره‌كه‌ی بۆ یه‌كجاری له لێدان كه‌وت و ئارامی جه‌سته‌ی جاویدانی له ئامێز گرت و له‌كۆڵ ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌ردی سه‌ختی برینداریه‌كه‌ی ڕزگاری بوو.
كاك كاروانی جیهاز له ساڵی 1960 له سلێمانی له‌دایك بووه، سه‌ره‌تای ساڵی 1983 ه‌وه چه‌كی به‌رگری شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تی له شان كردووه و پاش چوارساڵ له خه‌بات، ڕۆژی 21-03-1988 له شاناخسێ به سه‌ختی به چه‌كی كیمیاوی بریندار بووه، له‌و كاته‌وه نازناوی جیهازه‌كه‌ی بوو به كاروان كیمیاوی، هه‌ر ئه‌و كاته بۆ چاره‌سه‌ر، گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی تاران له ئێران و له‌وێشه‌وه، ساڵی 1990، وه‌ك په‌ناهه‌نده گه‌یشتۆته هۆڵه‌ندا. كاروانی جیهاز جگه له‌وه‌ی له خانه‌واده‌یه‌كی تێكۆشه‌ر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، ته‌مه‌نی چه‌ند ڕۆژێك بووه، كه باوكی شه‌هید كراوه و خۆشی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌نجێتیه‌وه تێكه‌ڵاوی خه‌باتی ژێرزه‌مینی و ڕێكخراوه‌یی بووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستاندا و پاشان بووه به پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مه‌ڵبه‌ندی دوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی وریا و ژیربووه، له‌سه‌ركردایه‌تی كاری بێ‌سیم و جیهازی پێ سپێردراوه تا ئه‌و ڕۆژه‌ی برینداربووه، كاروان هه‌میشه پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆنه‌ویست و دڵسۆز و له خۆبوردووه بووه، دایكیشی له ڕه‌وه‌كه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 شه‌هید بووه. كاروانی جیهاز كه هاتۆته هۆڵه‌نده‌ش، ماڵی له شاری ئه‌مستردام بووه، ماڵه‌كه وه‌ك كاروانسه‌رای پێشمه‌رگه تازه‌هاتووه‌كان و كه‌سوكاره‌كانیانی لێ هاتووه، به گیان و به‌دڵ خزمه‌تی كردوون و به پیریانه‌وه چووه، له پاڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌ندامێكی چالاكی (كۆمیته‌ی ڕێكخستنی به‌نه‌لۆكس) ی (ی.ن.ك) بووه و ماوه‌یه‌ك وه‌ك لێپرسراوی كه‌رتی ڕێكخستنی ئه‌مستردام و ئه‌ركی كارگێڕی كۆمیته پێ سپێردراوه، هه‌روه‌ها كاروانی جیهاز ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه كوردیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی، ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كوردی ئه‌مستردام و یانه‌ی كوردی "میدیـــا"ی ئه‌مستردام بووه، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی به یه‌كجاره‌كی له 14-03-2005 ه‌وه بۆ كوردستان.
كاروانی جوانه‌مه‌رگ، له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، یه‌كێك بوو له شاهیدحاڵه زیندووكانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن ڕژێمی عێراقه‌وه و یه‌كێ بوو له‌و به‌ركه‌وته و شاهیدحاڵانه‌ی كه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به‌علی كیمیاویی بۆ ئیدانه‌كردنی ئاماده‌ی دانیشتنی دادگاكه‌بوو.
2005-3-13 یادی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رده‌م گۆڕه‌پانی دام له ئه‌مستردام، هه‌روه‌ها كاروان یه‌كی بوو له‌و شاهیدحاڵانه‌ی، كه له دادگاییكردنی گه‌وره بازرگانی هۆڵه‌ندی (فرانس ڤان ئانرات)، كه پێكهاته‌ی چه‌كی كیمیاویی به‌ڕژێمی سه‌دام حسین فرۆشتبوو، له دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای، پرۆسه‌ی دادگاییكردنی فرانس ئه‌نرات و حوكمدانی یه‌كه‌مجار ڕۆژی 23-12-2005 به 15 ساڵ حوكمدرا.
پاشان له دادگاییكردنه‌كه‌ی دووه‌مجاردا ڕۆژانی 02 و 04 و11 و 16 و 25-04-2007 و 09-05-2007 كاروانی جیهاز ئاماده بوو، كاروان له‌و دادگایكردنه‌دا دژ به فرانس فان ئه‌نرات شایه‌تی دا و ئه‌وه بوو سه‌ره‌تا زیندانی 15 ساڵ و پاشان 17 ساڵی بۆ بڕایه‌وه، كاروان وه‌ك هاوڵاتیه‌كی هۆڵه‌ندی به ڕه‌گه‌ز كورد و شه‌هیدی زیندووی چه‌كی كیمیاوی به ده‌ستی به‌عس كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ربڕیاری دادگاكه هه‌بوو، كه‌بووه هۆی تاوانباركردنی فرانس فان ئه‌نرات وه‌ك به‌ڵگه‌ی فرۆشیاری چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ.
به‌داخه‌وه كاك كاروان سه‌ره‌تای ساڵی 2015 باری ته‌ندروستی ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپ تر ئه‌چوو، به‌هۆی كاریگه‌ریه‌كانی به‌ر‌كه‌وتنی به سه‌ختی به چه‌كی كیمیاوی و بریندرابوونه‌كانی كاتی پێشمه‌رگایه‌تی، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ر گه‌ڕایه‌وه هۆڵه‌ندا، له شاری لیواردن نیشته‌جێ بوو، به‌داخه‌وه ڕۆژی 26-11-2015 له نه‌خۆشخانه‌ی شاری خرۆنیگن دواماڵئاوایی لێ كردین...دروود بۆ گیانی پاكی كاروان عه‌بدوڵڵا تۆفیق و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان.
هه‌ڤاڵان و دۆسته نزیكه‌كانی كاك كاروان له ئه‌مستردام و شاره‌كانی دیكه‌ی هۆڵه‌ندا، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی كاری ڕۆتینن (جێبه‌جێ كردنی كاری فه‌رمی نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و باڵیۆزخانه‌ی عێراقی)ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی پرسه‌ی بۆ دابنێن
پاش ناردنه‌وه‌ی ڕوفاتی پیرۆزی ئه‌م شه‌هیده نه‌مره خێرله‌خۆنه‌دیووه‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ كوردستان، ڕۆژی پرسه‌كه‌تان پێ ڕائه‌گه‌یه‌نین...... بۆ سه‌رخۆشی له خانه‌واده و براكانی كاك كاروانی جیهاز ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ته‌له‌فۆن و ڤایبه‌ری كاك كاوه‌ی برای: +46705820066،كاك له‌تیفی برای: 9647709550490+ ، كاك شه‌هاب ئه‌حمه‌د (زاوای): 0686086409
به‌ناز خان و جگه‌رگۆشه‌كانی ساز و باز: 0681983707
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27