riklam

سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د شه‌هیدكرا

کوردستان 01:27 PM - 2015-11-28
سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د شه‌هید ده‌كرێت

سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د شه‌هید ده‌كرێت

تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ شه‌هیدكرا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 28-11-2015، بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ كاتی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی توكیاوه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌و هه‌رله‌وێدا شه‌هید ده‌كرێت، هه‌رله‌كاتی ته‌قه‌كردنی پۆلیس له‌ سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نیش له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ شه‌هید ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه‌، له‌ ئێستادا گرژی و ئاڵۆزی و شه‌ڕ له‌ نێو هاووڵاتیانی شاری ئامه‌د و پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket