روسیا... له‌ئه‌فغانستانه‌وه بۆ سوریا
بیروڕا 12:37 PM - 2015-11-28ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
ئازاد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له‌نێوان جه‌مسه‌ربه‌ندی ئه‌مریكاو روسیادا، هه‌میشه شه‌پۆلی ئه‌م دوو هێزه له‌باری به‌ریه‌ككه‌وتندان، جا به‌سۆفت پاوه‌ر "هێزی نه‌رم" بووبێت یان به‌هێزی ڕه‌ق و لۆجیستی بووبێت، له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی ناكۆكی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌وه بۆ ئێستا ئه‌گه‌ر پێكدادانی ئه‌م دوو وڵاته له‌سنوری خاك و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان تێپه‌ڕی بێت، ئه‌وا هێشتا له‌سنوری ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت له‌ئه‌و وڵاتانه‌دا كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دا.
وێستگه مێژووییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ڕووسیا هه‌رگیز به‌و ئاسته باش نه‌بوون كه به‌وه‌ستان له‌تاودانی ناكۆكییه‌كانیان و پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ناوببرێت، بۆیه هه‌میشه ئه‌م دوو وڵاته له‌هه‌وڵی به‌یونیڤێرساڵیبوون و داگیركردنێكی واقیعی یان ڕه‌مزی جیهانیدان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردان.
ره‌نگه دیارترین ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه ئێمه لێیه‌وه بچینه نێو باسێكه‌وه له‌مه‌ڕ ناكۆكی و ململانێی نێوان ئه‌م دوو ته‌وژمه سیاسییه، ئه‌فغانستان و سوریا بێت كه له‌دوو كاتی جیاوازدا ئه‌مریكاو ڕووسیا تارماییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌سه‌ر ئه‌و دوو جوگرافیایه‌ی كه له‌نێوان به‌رداشێكدایه و ڕوون نییه داهاتووه‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
یه‌كه‌م/ ئه‌فغانستان له‌كۆمۆنیستییه‌وه بۆ ئیسلامییه‌كی توندڕه‌و
سه‌رله‌به‌یانییه‌كی 27/12/1979 جیمی كارته‌ری سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا به‌بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی و به‌ڕاوێژكاری ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وڵاتی ئه‌مریكا كه ناوی "زینگۆ بریجنسكی"بوو داوای كرد كه ده‌ست بكات به‌گه‌شته‌كه‌ی له‌پێناو دروستكردنی ئه‌فغانستانێكی ئیسلامی توندڕه‌و كه زۆرێكی هۆزو عه‌شیره‌ت و هێزه ئیسلامییه‌كان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و سیستمه ئیسلامییه‌دا یه‌كبگرن له‌دژی ڕژێمی كۆمۆنیستی ئه‌فغانستان به‌سه‌رۆكایه‌تی "نه‌جیبوڵڵا".
برینجسكیش له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 1980دا و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا گه‌یشته قاهیره‌و دوای ئه‌نجامدانی دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك میسر‌و پاكستان و سعودییه كه هه‌ر یه‌كێكیان بۆ خۆیان خه‌سڵه‌تێكی تایبه‌تی ئیسلامین، پرۆژه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه له‌ئه‌فغانستاندا له‌دایكده‌بێت، وه‌ك شاره‌زایان شیكاری بۆ ده‌كه‌ن دروستكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ك ڕووخان و له‌ناوبردنی ڕژێمێكی كۆمۆنیستییه له‌و وڵاته‌دا به‌ڵكو یه‌كه‌م زه‌نگی سه‌ره‌تای ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تیشه كه له‌ئه‌فغانستانه‌وه پلانه‌كه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێت.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كانیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیداوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی له‌ئه‌فغانستاندا گه‌شه بكات له‌به‌رامبه‌ر لێدان له‌گه‌شه‌ی كۆمۆنیستی و هه‌ره‌سهێنان به‌یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، بۆنمونه، له‌ساڵی 1974دا ئه‌مریكا بڕی 25 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ته‌رخان ده‌كات بۆ كڕینی چه‌كی سۆڤێتی له‌وڵاته سۆسیالیسته‌كان كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ كورده‌كانی عێراقبوو به‌ڵام كاتێك به‌عسییه‌كان ڕێگه‌یاندا كۆمپانیا ئه‌مریكی و ئه‌وروپییه‌كان كاری خۆیان بكه‌ن له‌عێراقدا، ئه‌وا ئه‌مریكا له‌ساڵی 1979دا ئه‌و چه‌كانه‌ی نارد بۆ هێزه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌فغانستان ئه‌مه‌ش بۆ لێدان له‌ڕژێمه كۆمۆنیستییه‌كه‌و سۆڤییه‌تی ئه‌وكات.
دووه‌م/ ئه‌مریكای فۆكۆیاما یان سوریای ڕووسیا !
پرسی سوریا‌و ڕووخانی سیستمی دیكتاتۆری له‌ئه‌و وڵاته و لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2011و هاتنی باهۆزی به‌هاری عه‌ره‌بی بۆ ناوچه‌كه به‌ئێستایشه‌وه بوونه‌ته ڕۆژه‌ڤی گه‌رم، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی "جنێڤ" و درێژه‌كێشانی ئه‌و پرسه تاكو ساڵی 2015 چه‌ندان وێنه‌ی ناچۆن و دژیه‌ك له‌پانتاییه سیاسییه‌كه‌ی سوریادا به‌ده‌ركه‌وتوون.
یه‌كێك له‌و وێنه نامۆ‌و ئاڵۆزانه‌ی كه له‌سوریادا ده‌بینرێت، دیسان ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ڕووسیایه، ئه‌گه‌رچی له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان "پۆتن _ ئۆباما"دا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و دوو وڵاته له‌سوریادا ڕوونه‌دات به‌ڵام، چاودێران و شیكه‌ره‌وانی سیاسی ناگه‌ن به‌و بڕوایه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر خاكی سوریا مه‌به‌ستێكی باش و ئامانجێكی پیرۆز بێت.
ده‌پرسین: ئایا ئه‌مریكا به‌هه‌مان ئه‌فغانستانه‌كه‌ی پێشوو بۆ یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ده‌ڕوانێته سوریا بۆ ڕووسیا یاخود، له‌ڕێگه‌ی تیۆریاكه‌ی "فرانسیس فۆكۆیاما"وه ده‌ڕوانێته سوریای به‌شار ئه‌سه‌د؟، تیۆریای فۆكۆیاما كه ناوی "ده‌ستتێوه‌ردانی دیموكراسی"یه، له‌ئه‌م تیۆریایه‌دا فۆكۆیاما ده‌ڵێت:"ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌كاروباری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سیستمه‌كانیان دیكتاتۆرییه ئه‌ركێكی ئاكاری و پێداویستییه‌كی ستراتیجییه"، به‌ڵام سۆڤییه‌تی ئه‌وكاته هه‌رزوو له‌دژی ئه‌م تیۆریایه‌یش وه‌ستایه‌وه‌و پێیوابوو ئه‌و پلانه دژی ئه‌و ناوچانه‌ن كه زیاتر ناوچه‌ی ژێر نفوزی سۆڤییه‌ته و بریتیین له زۆرێكی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌گه‌ر له‌گۆشه‌یه‌كی مێژووییشه‌وه بڕوانینه جوڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریادا ئه‌وا ڕه‌نگه زۆرێكی ئه‌و بۆچوونانه به‌ڕاست ده‌ربچن كه پێیانوایه ئه‌مریكا نایه‌وێت شه‌ڕی داعش بكات و دیسان له‌ڕێگه‌ی تیرۆریستانی داعشه‌وه هه‌وڵی ماندووبوونی ڕوسیا له‌سوریادا ده‌دات و ده‌یه‌وێت وه‌ك چۆن یه‌كێتی سۆڤییه‌تی له‌ئفغانستاندا تێوه‌گلاند و سۆڤییه‌ت هه‌ره‌سیهێنا به‌هه‌مانشێوه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له‌شه‌ڕێكی ساردیتردا له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ته‌واوی پێگه‌و توانای سیاسی و لۆجستی ڕووسیا له‌سوریادا لاوازبكات و به‌ته‌واوی له‌كاری بخات.
له‌سیناریۆی ئه‌فغانستانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه تاكو سیناریۆ و پلانه‌كانی ئه‌مریكای 2015 له‌سوریادا، ئه‌وه‌ی بۆ ڕووسیا جێگه‌ی تێڕامان و حه‌زه‌ره، له‌سێ ڕوانگه‌وه ناتوانێت له‌سیاسه‌ت و جوڵه‌كانی ئه‌مریكا دڵنیا بێت:
یه‌كه‌م/ تاڕاده‌یه‌ك وێنه‌یه‌كی لێكچووی ئه‌مریكا ده‌بینرێت و ڕووسیایش هه‌ست به‌هه‌مان تارمایی مێژوویی ئه‌مریكا ده‌كات، كه وێنای نه‌یارێتی ئه‌مریكا چووه‌ته فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته‌وه و جێگیربووه.
دووه‌م/ وه‌ك چۆن ئه‌مریكا ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی كرده هێزی ڕه‌ددانه‌وه بۆ كۆمۆنیسته‌كانی ئه‌فغانستان تاكو بتوانێت لاوازیان بكات و سۆڤییه‌تیش هه‌ره‌سپێبێنێت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت داعشی توندڕه‌و بكاته بیانوی لێدان له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا له‌سوریادا، هه‌رچه‌ند له‌ئه‌فغانستاندا ئیسلامییه‌كانی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات به‌ڵام له‌سوریادا هه‌مان شت ناكات.
سێیه‌م/ ڕوسیا له‌وه ده‌ترسێت، وه‌ك چۆن له‌ئه‌فغانستاندا هاوبارگه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك سعودییه‌و میسر‌و پاكستان بوون به‌ژماره له‌سه‌ر حیسابی سۆڤییه‌ت و كۆمۆنیست، له‌سوریایشدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت توركیا‌و قه‌ته‌رو سعودییه بكاته‌وه ژماره‌ی نێو هاوكێشه‌كه‌و رۆڵی ئێران و سعودییه نه‌هێڵێت.
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24