riklam

حزبی شیوعی پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ربڕی

ی.ن.ک‌‌ 12:13 PM - 2015-11-28
یه‌كێتی و شیوعی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

یه‌كێتی و شیوعی له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 28/11/2015 وه‌فدێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌ردانی حزبی شیوعیان كردو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه‌ پێشوازیان لێكرا.

دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتی رایگه‌یاند: سه‌ردانیكردنمان بۆلای لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ل حیزبی شیوعی كۆبووینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ راو بۆچوونه‌كانیان وه‌ربگرین له‌سه‌ر دۆخی ئێستای هه‌رێم و هه‌روه‌ها نێوه‌ندگیری و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان پارتی و گۆران.

سه‌عدی پیره‌ رونیشیكرده‌وه‌: له‌پاش سه‌ردانیكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و پارتی دیموكرات بۆمان ده‌ركه‌وت بۆچوونی لایه‌نه‌كان زۆر نزیكن له‌یه‌كه‌وه‌ له‌قۆناغه‌كانی داهاتوودا به‌كردار ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئێمه‌ له‌هه‌رێم قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابوری و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان هه‌یه‌، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ وه‌زیفه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یمان هه‌یه‌ له‌باكور و رۆژئاوا، بۆیه‌ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم كاری جدی بكات و هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ بنه‌بڕكردنی.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ پیره‌ باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن ئه‌و كێشانه‌ی هه‌مانه‌ چاره‌سه‌ی بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی تیرۆرستی له‌ شه‌ڕداین نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له‌سه‌نگه‌ری دژ به‌ داعش بێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵین.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئومێد ده‌كه‌ین له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆتایی به‌قه‌یرانه‌كان بهێنرێت و ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه‌ كۆتایی پێبهێنرێت.

دواتریش بابه‌عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی شیوعی رایگه‌یاند: پێشتر له‌هه‌رێم قه‌یرانی سیاسی و شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بووه‌ به‌ڵام ئێستا قه‌یرانی ناوخۆی و حكومداری هه‌یه‌ قه‌یرانی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت هه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ راده‌یه‌ك هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌ ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه‌.

بابه‌عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێتی به‌جدی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی پێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم، له‌گه‌ڵ گۆران و پارتی كۆبوونه‌ته‌وه‌و قسه‌یان كردووه‌ ئێمه‌ش وه‌كو شیوعی به‌ته‌واوی پاڵپشتی یه‌كێتی ده‌كه‌ین.

PUKmedia – محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket