riklam

فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان خاڵێكی سنوریی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج

فەیسبووک 11:07 AM - 2015-11-28
له‌و بۆردومانه‌دا 4 تیرۆرست كوژران

له‌و بۆردومانه‌دا 4 تیرۆرست كوژران

فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی كاروانێكی تیرۆرستانیان كرد له‌گوندی زیبان و له‌و بۆردومانه‌شدا 4 تیرۆرست كوژران و دوو ئۆتۆمبێلیشیان سوتێندرا.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی كاروانێكی تیرۆرستانیان كرد له‌گوندی زیبان، كه‌گوندێكی سنوریه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی سوریا و عیراق و سه‌ر به‌قه‌زای شه‌نگاله‌.

 وتیشی: له‌و بۆردومانه‌دا 4 تیرۆرست كوژران و هه‌روه‌ها 2 ئۆتۆمبێلی تیرۆرستانیش سوتێندران.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket