riklam

سلێمانی.. رۆژژمێری پیاوێكی سه‌یر نمایشده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 10:43 AM - 2015-11-28
.

.

شانۆیی (رۆژژمێری پیاوێكی سه‌یر) كه‌ له‌چیرۆكێكی (گۆگۆل)ـه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، له‌ 3-12-2015 و رۆژانی دوایی كاتژمێر 4:00ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ته‌لاری هونه‌ر له‌شاری سلێمانی نمایشده‌كرێت.

له‌م شانۆییه‌دا، كاراكته‌رێك گوزارشت له‌خه‌مه‌كانی خۆی و هاووڵاتیانی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كات و له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا ده‌كه‌وێته‌ ململانێوه‌. به‌ڵام ئه‌م ململانێیه‌ به‌كوێ ده‌گات؟ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر توانیت له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا ئاماده‌به‌ تا كۆتاییه‌كه‌یت بۆ روون ببێته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی شانۆ: ئازاد به‌رزنجی
ده‌رهێنانی: عوسمان فارس
نواندنی: عوسمان مه‌عروف
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م و جێبه‌جێكاری موزیك: سیروان ساڵح
جێبه‌جێكاری رووناكی: هه‌ورامان ساڵح

PUKmedia  كۆچه‌ر عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket