riklam

ئایا پاره‌ی ساخته‌ له‌ مووچه‌ی مامۆستایاندا هه‌بووه‌ ؟

کوردستان 10:19 AM - 2015-11-28
به‌شێكی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران ئه‌و گه‌له‌ییه‌یان هه‌یه‌

به‌شێكی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران ئه‌و گه‌له‌ییه‌یان هه‌یه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی مامۆستایاندا پاره‌ی ساخته‌بوونی هه‌بووبێت.


كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شكرا، به‌ڵام تائێستا هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێك نه‌هاتووه‌ پێمان بڵێت كه‌ مووچه‌كه‌یان پاره‌ی ساخته‌ی تێدایه‌.


 وتیشی: له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێدانی پاره‌ی ساخته‌ له‌مووچه‌دا بوونی نیه‌، به‌ڵام زۆرجار پاره‌ كه‌م ده‌بێت، بۆ نموونه‌ له‌ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌دا نزیكه‌ی 150 هه‌زار دیناری مامۆستایانی خوێندنگایه‌ك كه‌می هه‌بووه‌و ئێمه‌ به‌كاری خۆمان هه‌ڵساوین و نوسراوی ره‌سمییان كردوه‌ بۆ بانك تا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بدرێته‌وه‌ به‌و خوێندنگایه‌.


ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، زۆرجار مامۆستایان گه‌له‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ مووچه‌كانیاندا پاره‌ی دڕاو هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌و به‌شێكی زۆر له‌ فه‌رمانبه‌ران ئه‌و گه‌له‌ییه‌یان هه‌یه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket