riklam

پێشمه‌رگه‌ سێ گوند كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 09:49 AM - 2015-11-28
هێرشه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدرا

هێرشه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدرا

هێزی پێشمه‌رگه‌ سێ گوندی سه‌ر به‌قه‌زای ته‌لكێف-ی له‌تیرۆرستان پاككرده‌وه‌.


له‌و باره‌یه‌وه‌ غه‌یاس سوورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28-11-2015 هێزی پێشمه‌گه‌ی هێرشی كرده‌ سه‌ر سێ گوندی سه‌ر به‌ناحیه‌ی وانكێ له‌ قه‌زای ته‌لكێف، كه‌ له‌رووی ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌پارێزگای موسڵه‌ و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و سێ گونده‌ له‌ تیرۆرستان پاككرایه‌وه‌.


 وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ قه‌زای شه‌نگال و رێگای سه‌ره‌كی به‌نداوی موسڵ و ناحیه‌ی زومماری له‌ تیرۆرستان پاككرده‌وه‌، زۆر جار تیرۆرستان بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و رێگا سه‌ره‌كییه‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، بۆیه‌ ئازادكردنی ئه‌و گوندانه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌دا دێت كه‌ مه‌ترسیییه‌كانی تیرۆستان درووربخه‌نه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ سه‌ره‌كییانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ئازاد كراون.


 ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ هێرشه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ هاوكاری فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدراو له‌و هێرشه‌شدا به‌ ده‌یان تیرۆرست كوژراون كه‌ ئه‌میرێكیان تێدایه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket