riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 09:31 AM - 2015-11-28
له‌سه‌عات 9:15 ده‌قیقه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا فڕۆكه‌یه‌ك له‌ توركیاوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌عات 9:15 ده‌قیقه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا فڕۆكه‌یه‌ك له‌ توركیاوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا راگیرابێت.


 تایه‌ر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی  رگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ كه‌  باس له‌راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌ ده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتی توركیا.


 وتیشی: له‌سه‌عات 9:15 ده‌قیقه‌ی ئه‌م به‌یانییه‌دا فڕۆكه‌یه‌ك له‌ توركیاوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نیشته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ تائێستا به‌ڕه‌سمی هیچ نوسراوێكیان پێ نه‌گه‌یشتووه‌ كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا .


جێی ئاماژه‌یه‌، چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی عه‌ره‌بی بڵاویانكرده‌وه‌،  كه‌ گوایه‌ گه‌شتی هاووڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ وڵاتی توركیا راگیراوه‌، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند تا گه‌یاندنی ئه‌م زانیارییانه‌ به‌ PUKmedia گه‌شته‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا به‌رده‌وامیی هه‌یه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket